fbpx
Shadow Shadow

سەدر بە “خۆپیشاندانى ملیۆنى” هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات

22:27 دوو شه‌ممه‌ 11 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە عێراق ڕایگەیاند، ئەوان داوای هەڵبژاردنێکی پێشوەختەیان کردووە، بەڵام بەهیچ شێوەیەکیش ڕازی نابن ئەو هەڵبژاردنە بە سەرپەرشتی ئەمریکا بەڕێوەبچێت.

,

ئەمشەو 11ى تشرینى دووەم موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە عێراق لە تویتێکیدا ڕایگەیاند: “ڕێگە نادەین ئەمریکا سواری شەپۆلی خۆپیشاندانەکان بێت وعێراق بکات بە سوریایەکی دیکە”.

,

ئەوەشی نوسیوە: “ئەگەر ئەمریکا دەستوەرداتە ئەو کارە، ئەوا کۆتایی بە بوونی دەهێنن لەڕێگەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانێکی ملیۆنی ڕاستەوخۆ بە فەرمانی من”.

,

سەدر لە تویتەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق وڵاتێکی ئازادە هیچ پێویستی بە یارمەتی وڵاتانی “خۆبەزلزان” نییە، دەشڵێت: “ئەمریکا سەرەکۆنەی حکومەتی عێراق دەکات، بەهۆی ئەوەی تۆڕی ئەنتەرنێتی  پچراندووە، لەکاتێکدا خۆی کۆنتڕۆڵی ئەو  تۆڕە دەکات”.

,

“ئێتر بەسە دەست مەخنە ناو کاروباری عێراقەوە، ئەم وڵاتە  سەردار و گەورەی هەیە دەتوانن پارێزگاری لێبکەن”، سەدر بە ئەمریکاى وتوە.

,

ئەو وتانەى سەدر پاش ئەوە هات، کۆشکى سپى ئەمریکا هەر ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا وتى: ”عێراقییەکان دەستەوەستان ناوەستن بەرامبەر بە تاڵانبردنى داهاتەکانیان لەلایەن ڕژێمى ئێران و بەکارهێنانى گروپە چەکدارەکان بۆ ڕێگرى لە دەربڕینى بۆچوونەکانیان بەشێوەى ئاشتییانە”.

,

کۆشکى سپى ئەوەشى خستوەتەڕو: “سەرەڕاى بە ئامانجگرتنیان بەشێوەى توندووتیژ و بێبەشکردنیان لە گەیشتنیان بە هێڵەکانى ئینتەرنێت، گەلى عێراق دەنگى دەبیسترێت کە داواى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە و چاکسازییی هەڵبژاردن دەکەن”.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل