Shadow Shadow

سەدر بەشێوەیەکی کتوپڕ نوێژی هەینی جێهێشت

18:02 هه‌ینی 12 نیسان 2019
article image

ناس کورد-

.

دوای ئەوەی ئەمرۆ موقتەدا سەدر بەمەبستی ئەنجامدانی نوێژی هەینی دەچیتە مزگەوتی كوفەی شاری نەجەف، نوێژەكە تەواو ناكات و بە كتوپڕی مزگەوتەكە بەجێدەهێڵێت.

.

دواتر موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە عێراق ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردوە و هۆکاری بەجێهێشتنی کتوپڕی مزگەوتەکەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە نوێژخوێنان “گوێ بە پیرۆزی شوێنەکان نادەن و بە ناوی ئەوەوە دروشمیان بەرزکردووەتەوە.”

.

لە بەشێکی دیکەی نامەکەیدا، سەدر دەڵێت: “ئاواتم ئەوەیە بەردەوام بتانبینم، هیچ كات نامەوێت لە نێوان من و ئێوە دەرگا یان دیوار هەبێت، بەڵام ڕەفتاری ئێوە بەم شێوەیە خودام لێ‌ تۆڕە دەكات و ناتوانم پەرستشەكانم بە باشی ئەنجامبدەم”.

.

سەدر داوا لە نوێژخوێنان دەکات کە جارێکی دیکە بەناوی ئەوەوە دروشم بەرزنەکەنەوە و لەبری ئەوەی ناوی عێراق بەرزبکەنەوە.

 

سەدر بەشێوەیەکی کتوپڕ نوێژی هەینی جێهێشت

سەدر بەشێوەیەکی کتوپڕ نوێژی هەینی جێهێشت

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل