fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

سەدر بۆچوونی خۆی لەسەر دیاریکردنی محەمەد عەلاوی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق ڕاگەیاند

20:38 شه‌ممه‌ 01 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر دەڵێت، گەلى عێراق محەمەد عەلاویان بۆ پۆستى سەرۆکوەزیران هەڵبژاردوە و رێگریش لەهەر کەسێکی سەر بە رەوتەکەى دەکات خۆى بخزێنێتە حکومەتەوە.

،

موقتەدا سەدر لە هەژماری خۆى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر بڵاویکردوەتەوە: “ئەمڕۆ لە مێژووى عێراقدا تۆمار دەکرێت کە گەل سەرۆکوەزیرانى دیارى کرد نەک لایەنە سیاسییەکان، ئەوەش هەنگاوێکى باشە بۆ بەهێزکردنى داهاتوو.

،

ئاماژەی بەوەشکردووە: “ئەمڕۆ ئێمە شۆڕشگێڕین و بەردەوام دەبین لەخۆپیشاندانى ئاشتیانە، ئەوەش لەپێناو تەواوکردنى کابینەى داهاتووى حکومەت کە لە گەلەوە هەڵقوڵاو بێت و بۆ گەل بێت، ئەمڕۆ هیواخوازین محەمەد عەلاوى خۆى نەدات بەدەست پەستانە دەرەکى و ناوخۆییەکانەوە و بەرنامەکەى رابگەیەنێت و پەلە بکات لەدەستکردن بە هەڵبژاردنى پێشوەخت، هەروەها هەوڵى سەروەرى عیراق و سەربەخۆیى بدات، بەشێوەیەک ناو و ناوبانگى عیراق و هەیبەتى هێزە ئەمنیەکانى بپارێزێت”.

،

ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئاماژەی بەوەشکردووە، رێگە بە هیچ کەسێک نادات کە سەربە رەوتەکەى بێت خۆى بخزێنێتە حکومەتەوەو نە لە نزیکەوە نە لەدوریشەوە کاریگەرى لەسەر پێکهێنانى حکومەت دروست ناکات، بەڵام ئەگەر بەشێوەیەکى سەربەخۆ پشتگیرى ویست ئەوە ئەو و گەلیش ئامادەن پشتگیری بکەن.

،

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە، محەمەد تۆفیق عەلاوى ئاشکرایکرد، سەرۆککۆمارى عیراق بەشێوەیەکى فەرمى رایسپاردوە بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆک وەزیران.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل