fbpx
Shadow Shadow

سەبارەت بە کۆچى گەنجان بۆ دەرەوە داواى کۆبوونەوەى پەرلەمانی کوردستان دەکرێت

13:53 هه‌ینی 17 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

،

فراکسیۆنى یەکگرتوو و ژمارەیەک پەرلەمانتاری دیکە سەبارەت بە دیاردەى کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەى وڵات نوسراوێکیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد و داواى کۆبوونەوە دەکەن.

،

شێرکۆ جەودەت سەرۆکى فراکسیۆنى یەکگرتوو لە پەرلەمانى کوردستان لە هەژماری تایبەتى خۆى لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە: “وەکو فراکسیۆنەکەمان و بە واژۆی چەند پەرلەمانتارێکى دیکە داوای کۆبوونەوەیەکى پەرلەمانمان کردووە سەبارەت بەو ڕووداوە کارەساتبارەی خنکانی چەندین گەنجی کورد لە ڕێگەی کۆچدا و کۆچى بەردەوامى گەنجان و بەجێهێشتنى نیشتیمان”.

،

ئاماژەی بەوەشکردووە: ” گەنجانێکی بێناز کە لە تاو نادادی و بێکاريی ملی ڕێگای هاندەران دەگرنەبەر، ئەگەر دەسەڵاتێکی خەمخۆر بێت و سود لە توانایان وەربگرێت و ئەوانیش بزانن وەکو مرۆڤ ڕێزیان دەگیرێت ئامادە نین ڕێگای مەرگ هەڵبژێرن”.

،

ڕۆژی 11ی ئەم مانگە، لە کەناراوەکانی وڵاتی یۆنان یەختێکی کۆچبەران بە زیاتر لە 50 سەرنشینەوە ژێرئاوکەوت، کە 12 کۆچبەری کوردی تێدابوو و ژمارەیەکیان گیانیان لەدەستدا و چارەنوسی بەشێکى دیکەیان نادیارە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل