fbpx
Shadow Shadow

سێ یانەی گەورە دەیانەوێت ئیبراهیمۆڤیچ بگەڕێننەوە ئەوروپا

16:58 شه‌ممه‌ 02 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سه‌رچاوه‌ ڕۆژنامەوانییەکانی ئەوروپا ئاشکرایانکرد، پێدەچێت لە گواستنەوەی زستانەدا، ئەستێرەی بەناوبانگی سویدی، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ دووبارە لەڕێگەی یانەیەکی گەورەوە بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن لە ئەوروپا و چەند یانەیەکی گەورە ڕکابەری لەسەر گواستنەوەی دەکەن.

.

ماڵپه‌ڕی توتۆ مێركاتۆی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، یانەی مانچێسته‌ریونایتد په‌یوه‌ندی به‌ ئیبراهیمۆڤیچەوە کردووە بۆ ئەوەی لە مێرکاتۆی زستانەدا دووبارە بیگەڕێننەوە یانەکە. کە پێشتریش لە سەردەمی ڕاهێنەرایەتی مۆرینهۆدا یاری بۆ دەکردن.

.

تۆتۆ مێرکاتۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لە مانچستەریونایتد، هەریەکە لە ئینته‌رمیلان و ناپۆلی ئیتاڵیش هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرە زەبەلاحە سویدییەکە دەدەن.

.

سۆڵشایه‌ری راهێنه‌ری مان یونایتد ده‌یه‌وێت هێڵی هێرشبردنی تیپه‌كه‌ی به‌هێزتربكات، به‌ تایبه‌تی له‌ هاوینی رابردوو هه‌ریه‌كه‌ له‌ لوكاكۆ و سانچێز ریزه‌كانی تیپه‌كه‌یان به‌ره‌و ئینته‌رمیلان جێهێشت.

.

هەوڵدانی ئەو یانانە بۆ گواستنەوەی زڵاتان لەکاتێکدایە، یاریزانە سویدییەکە هەرچەندە تەمەنی 38 ساڵە، بەڵام لە 31 یاری  ئه‌م وه‌رزه‌دا لەگەڵ لۆس ئەنجلێس گالاكسی 31 31 گۆڵی تۆمار کردووە و هەشت گۆڵیشی دروستکردووە.

.

له‌ كانوونی یه‌كه‌می داهاتوو زڵاتان گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لۆس ئانجلیس گالاكسیی ئه‌مریكی كۆتاییدێت و تائێستاش ڕەزامەندی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەرنەبڕیوە، هەربۆیە ده‌توانێت به‌ خۆڕایی بچێته‌ هه‌ر یانه‌یه‌ك، كه‌ بیه‌وێت.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل