Shadow Shadow

"بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەم کابینەیەدا ژیانی پێشمەرگە باش دەکرێت"

سێ یاسای تایبەت بە مافەکانی پێشمەرگە گۆڕانکاری تێدا دەکرێت

15:32 سێ شه‌ممه‌ 30 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

وەزارەتی پێشمەرگە چەند لیژنەیەکی پیکهێناوە بۆ هەموارکردنەوەی هەندێک یاسای تایبەت بە ژیانی پێشمەرگە و جێگری سوپا سالاری پێشمەرگەش ئاشکراى دەکات، بەپێی یاسای چاکسازی پلانیان هەیە ژمارەی هێزەکانی پێشمەرگە کەم بکەنەوە.

.

قارەمان کەمال، جێگری سوپا سالاری  پێشمەرگە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “لە وەزارەتی پێشمەرگە سێ یاسای تایبەت بە ژیانی پێشمەرگە هەیە، کە یاساکانی ژمارە 33، 34 و 38ن و تایبەتن بە ڕێزلێنان و خانەنشینی و شەهیدانی پێشمەرگە، بەڵام ئەو یاسایانە هەندێک بۆشاییان تێدایە، پێویستە هەمواربکرێنەوە”.

.

جێگری سوپا سالاری  پێشمەرگە وتیشی، لە دوای شەڕی داعشەوە، هەندێک حاڵەت دروستبوون کە پێویستیان بە یاسای تایبەت هەیە، بۆ ئەوەی هیچ کەس ماف و ئیمتیازاتەکانی نەفەوتێت و حەقی خۆی وەربگرێت، بەتایبەت ئەو پێشمەرگانەی بریندار یاخود شەهید بوون، بۆیە ئەو یاسایانە گۆڕانکارییان تێدا دەکرێت.

.

سەبارەت بەوەی کە ئایا گۆڕانکاریکردن لەو یاسایانەدا چ سودێکیان بۆ پێشمەرگە دەبێت؟، ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەکرد، ناتواندرێت ئێستا دیاریبکرێت کە سودەکانی چین بەتایبەت لەبارەی مووچەوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە پڕۆژەکە بۆ بەرژەوەنی پێشمەرگە ئامادەکراوە و سودی دەبێت بۆیان.

.

سەبارەت بەو گۆڕانکارییانەى ئەگەریان هەیە لە ژیان و مووچەی پێشمەرگەدا ڕوبدەن، قارەمان کەمال باسی لەوەکرد، تا هێزەکانی پێشمەرگە ڕێکنەخرێنەوە و ژمارەشیان کەمنەکرێتەوە، ناتواندرێت مووچەی پێشمەرگە زیاد بکرێت، چونکە ژمارەیان زۆرە و حکومەت ناتوانێت ئەو مووچەیە بدات.

.

جەختیشیکردەوە، وەزارەتی پێشمەرگە لەم کابینەیەدا بەهەمووشێوەیەک هەوڵدەدات ئەو کارە بکات و هێزەکانی پێشمەرگە ڕێکبخاتەوە، بەڵام پێویستی بە هاوکاری لایەنە بەرپرسەکانی دیکەش هەیەم، بەتایبەت ئەنجومەنی وەزیران.

.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە، نەتەوە یەکگرتووەکانیش پشتگیری لە پڕۆژەکەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات، بۆ ڕێکخستنەوەی هێزەکان و باشکردنی ژیان و مووچەی پێشمەرگە و بە ئەگەرێکی زۆر ئەو هەنگاوە لەم کابینەیەدا جێبەجێدەکرێت.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل