fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

سێ کەس دەستگیرکراون بە جلی سەربازییەوە خەڵکیان “ڕووت کردووەتەوە”

16:59 شه‌ممه‌ 01 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

ئاسایشی سلێمانی ئاشکرایکرد، سێ کەسیان دەستگیرکردووە کە بە جلوبەرگی سەربازییەوە دزییان لە هاوڵاتیان کردووە و خەڵکیان ڕووتکردووەتەوە.

.

ئەمڕۆ شەممە، 1ی شوباتی 2020، ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، “دوێنێ لە شارۆچکەى پێنجوێن سێ کەسمان بە مادەى 442 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکرد بە تۆمەتی دزیکردن و کاری نایاسایی.”

.

دەشڵێت، “شەوی 31ی کانونی دووەمی 2020، هەر سێ تۆمەتبارەکە لەسەر ڕێگای گوندی ڕەشان هەستاون بە ڕووتکردنەوەى هاوڵاتی (ز. ک. م) کە ئیشی حەواڵەکردنی دراو بووە لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “سێ تۆمەتبارەکە بڕی یەک ملیۆن و 900 هەزار تمەن و 10 هەزار دۆلاری ئەمریکییان لە ناوبراو سەندووە، دواتر پارەکەیان لە چەندین جێگای جیاواز لەسەر شاخی سێکۆ شاردووەتەوە.”

.

ناوی تۆمەتبارەکان:

1- تۆمەتبار (ڕ. ع. ف) لەدایکبووی ساڵی 2000، پیشەی کاسب.
2-  تۆمەتبار (س. ب. ح.) لەدایکبووی ساڵی 1998، پیشەی کاسب.
3- تۆمەتبار (م. ف. ڕ. ) لەدایکبووی ساڵی 1998، پیشەی کاسب.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل