fbpx
Shadow Shadow

سێ کۆڵبەری کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی سەرماوە گیانیان لە دەست دا

12:51 پێنج شه‌ممه‌ 18 نیسان 2019
article image

ناس کورد-

.

سێ کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی شاری پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەرمادا ڕەقبوونەتەوە و گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش بە وتەی ڕێکخراوێکی بواری مافی مرۆڤ.

.

ئەمڕۆ ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، کە لە ئێوارەی سێشەممەی ڕابردوودا، کاروانێکی کۆڵبەران، لە بەرزاییەکانی ”کانی خوا“ی پیرانشار لە سەرما رەقیان بردووەتەوە گیانیان لەدەستداوە.

.

ڕێکخراوەکە ناسنامەی ئەو سێ کۆڵبەرەی ئاشکرا کردووە کە خەڵکی ئاواییەکانی کانی ئەشكەوتی پیرانشار، موساڵانی سەرەدشت و شیناوێی پیرانشارن.

.

تەرمی ئەو سێ کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی شاری پیرانشار گوازراوەتەوە، هاوکات خەڵک توانیان دوو کۆڵبەری دیکە رزگار بکەن و ئێستا لە ژێر چاودێریی پزیشکیدان.

.

خەڵکانێکی زۆری رۆژهەڵاتی کوردستان کە نیشتەجێی ناوچەکانی سەر سنورن لە گەنج و پیر کاری کۆڵبەری دەکەن و بەشێوەیەکی زۆر زەحمەت بژێوی ژیانیان پەیدا دەکەن، هۆکاری کارکردنیان بەو جۆرە دەگەڕێننەوە بۆ بێکاری و خراپی باری دارایی، بەپێی ئامارە نافەرمییەکانیش نزیکەی سێ هەزار کەس لە سنوری نێوان رۆژهەڵات و باشوری کوردستان کاری کۆڵبەری دەکەن و چەندین کەلوپەلی قورس کە توانای هەڵگرتنی زۆر زەحمەتە لە سنورەکان بە کۆڵ دەگوازنەوە.

.

جگە لە ترس لە گولەی پاسەوانانی سەر سنور، چەندین مەترسی دیکە  لەسەر گیانی کۆڵبەرەکان هەیە، وەک ڕۆشتن بەو ڕێگایانەدا کە  لە کاتی جەنگی 8 ساڵەی عیراق و ئێران مینڕێژکراون و تائێستاش بەتەواوی پاک نەکراونەتەوە، هەروەها لە وەرزی زستاندا بەهۆی سەرما و بەستەڵەکی زۆرەوە تا ئێستا چەندین کۆڵبەر ڕەقبوونەتەوە.

.

بەپێی نوێترین ئاماری ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە (20/3/2018) تا (20/3/2019)، کوژرانی کۆڵبەران بەراورد بە ساڵەکانی ڕابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە بە جۆرێک لەو بەروارەدا 49 کۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە، کە لە ساڵی 2017دا46  کۆڵبەر گیانیان لەدەستدابوو.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل