fbpx
Shadow Shadow

لە ڕێوشوێنێکی ئەمنی توندا بووە

سێ وڵات ڕەتیان کردووەتەوە باڵیۆزخانەى عێراق پرسەى کوژرانی موهەندیس بگێڕێت

13:25 چوار شه‌ممه‌ 15 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ماڵپەڕی RT ئاشکرای کرد، سێ وڵات کە دوانیان عەرەبین ڕەتیان کردووەتەوە باڵیۆزخانەى عێراق لە وڵاتەکانیان تۆماری پرسە و سەرەخۆشی لە باڵێۆزخانەکە دابنێن بۆ کوژرانی ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبی.

.

ماڵپەڕی RT لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگاداری دیبلۆماسییەوە دەڵێت، “ئەمریکا و بەحرەین و سعودیە ڕێگەیان بە باڵیۆزخانەى عێراق نەداوە پرسە بۆ موهەندیس بگێڕن، تەنانەت لە ئەمریکا ڕێوشوێنێ ئەمنی توند گیراوەتەبەر بۆ ڕێگری لەو کارە.”

.

دەشڵێت، “ئیمارات کێشەى نەبووە لەگەڵ ئەو بابەتەدا و ڕێگەى داوە باڵێۆزخانەى عێراق لە ئەبوزەبی ئەو کارە بکات.”

.

پێشتر محەمەد عەلی حەکیم، وەزیری دەرەوەى عێراق داوای لە سەرجەم نوێنەرایەتی و باڵیۆزخانەکانی عێراق کرد تۆماری پرسە و سەرەخۆشی دابنێن بۆ کوژرانی ئەو سەرکردانەى حەشدی شەعبی کە لە بۆردومانەکانی ئەمریکادا کوژران.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل