fbpx
Shadow Shadow

سێ هاوڵاتی کورد لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەسێدارە دران

09:43 پێنج شه‌ممه‌ 26 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

لە شاری ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سزای لە سێدارەدان بەسەر سێ بەندکراوی کورد-دا سەپێندرا، بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر.

,

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، ڕایگەیاندووە: “کاتژمێر 10ی شەوی ڕابردوو چوارشەممە، 25ی ئەیلولی 2019، لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ئورمیە، سزای لەسێدارەدان بەسەر سێ هاوڵاتی کورد جێبەجێکرا، کە تۆمەتباربوون بە بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان”.

,

هەنگاو ناسنامەی ئەو سێ لەسێدارەدراوە کوردەی ئاشکراکردووە، ئاماژەی بەوەداوە:  “یەکەمیان ناوی ئازاد حاجی سدیقە تەمەن ٣٩ ساڵە و خەڵکی گوندی دزێی مەرگەوەڕ بوە، دووەم کەسیشیان ناوی شەماڵ محەمەد پورە خەڵکی هەمان گوند بوە و پورزای ئازاد بوە، هەروەها سێهەم کەسیشیان ناوی شەهابەدین ئەحمەدی پورە و خەڵکی مەهاباد بوە”.

,

ئەو کەسانەی لەسێدارە دراون، ماوەی سێ ساڵ و پێنج مانگ لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە ڕاگیراون.

,

بڕیاربو کە حوکمی سێدارەی ئەو سێ کەسە ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوە بچوایە، بەڵام ئێوارەی دوێنێ بە بنەماڵەکانیان ڕاگەیاندراوە، کاتژمێر 10ی شەو لەسێدارە دەدرێن و ئەو کاتە دەتوانن سەردانی بەندیخانەی ئورمیە بکەن و تەرمەکانیان وەربگرنەوە.

,

پێشتریش بەهەمان تۆمەت چەندین بەندکراوی سیاسیی و ئاینیی کورد لەسێدارە دراون، بۆیە لە ئێستاشدا بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی هەنگاو و مافی مرۆڤی کوردستان گومان لەسەر تۆمەتی هەموو ئەو بەندکراوە کوردانە هەیە کە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، لەسێدارە دەدرێن.

,

بەگوێرەى ئامارەکان، لە ساڵى ڕابردوودا لە ئێران 273 کس لەسێدارە دراون، لەو ڕێژەیەش 25.5%ى ئەو کەسانەى لەسێدارە دراون کوردى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بوون.

,

,

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل