fbpx
Shadow Shadow

لەسەر کوژرانی سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس

سێ سەرۆکایەتییەکە و سەرجەم پارتە سیاسییەکانی هەرێم بێدەنگن

17:22 هه‌ینی 03 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

دوای کوژرانی، قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس، لەلایەن ئەمریکاوە، تا ئێستا هیچ کام لە سەرۆکایەتییەکانی هەرێم و پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان هیچ هەڵوێستێکیان لەسەر کوژرانیان دەرنەبڕیوە.

،

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 3ی کانونی دووەمی 2020 لەبۆردومانێکی سوپای ئەمریکادا، لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا هەریەکە لە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی و هەشت فەرماندە و بەرپرسی باڵای سوپای پاسداران و حەشدی شەعبی کوژران.

،

لەسەر ئەو ڕوداوە زۆرێک لە پارت و لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و زۆرینەی وڵاتانی ناوچەکە و ڕۆژئاوا و جیهان هەڵوێستی خۆیان لەسەر ڕوداوەکە دەربڕی.

،

بەپێی بەدواداچوونەکانی ناس کورد، تا ئێستا هیچ کام لە سەرۆکایەتی هەرێم کوردستان و سەرۆکایەتی حکومەت و پەرلەمان هیچ هەڵوێستێکیان لەسەر ئەو ڕوداوە ڕانەگەیاندوە.

،

هاوکات جگە لە دامەزراوە حکومییەکان، هیچ کام لە حزب و پارتە سیاسییەکانی هەرێم، هیچ هەڵوێستێکیان دەرنەبڕیوە و هیچ بەیاننامەیەکی هاوسۆزی یاخود پشتگیری یاخود ئیدانەی ئەو ڕووداوەیان بڵاونەکردوەتەوە.

،

ئەمە لەکاتێکدایە، هەرێمی کوردستان، جگە لەوەی تا ئێستا بەشێکە لە خاکی عێراق، پەیوەندییەکی زۆر باشیشی لەگەڵ هەردوو حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا هەیە و هەردوو وڵاتەکەش کونسوڵخانەیان لە هەرێم هەیە.

،

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) له‌ بۆردومانێكی ئه‌مریكادا بۆ سه‌ر كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران، هه‌ریه‌ك له‌ قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس كوژران و له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كوژرانیان كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێكه‌وته‌وه‌.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل