Shadow Shadow

سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق داوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌ی كۆگاكانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ن

08:55 هه‌ینی 23 ئاب 2019
article image

ناس کورد

سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق، تاوتوێی ڕەوشی ئەمنییان کردو داوای لێکۆڵینەوەیان لە تەقینەوەی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی حەشدی شەعبی کرد.

.

ئێوارەی دوێنێ پێنج شەممە 22ی ئابی 2019، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا ھەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بە ئامادەبوونی بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆمار، عادل عەبدولمەھدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوە.

.

لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی ڕەوشی ئەمنی و تەقینەوەکانی ئەم چەند رۆژەی دوایی لە کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی کرا، لەو بارەوە بڕیار درا بە لێکۆڵینەوەو کۆکردنەوەی زانیاری لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت.

.

لە ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقدا دەربارەی کۆبوونەوەکە هاتووە، هەرسێ سەرۆکایەتییەکە بڕیاریاندا، لەسەر بەردەوامی پابەندبوونی عێراق، بە ناوەڕۆکی (بەڵگەنامەی نیشتمانی سیاسەتی یەکگرتووی عێراق) سەبارەت بە دوا پێشھاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە.

.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە هەرسێ سەرۆکایەتییەکە جەختیانکردووەتەوە، عێراق دوور بگرن لەوەی بکرێتە پێگەیەک بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی ناوچەکە.

.

جگەلەوە ئاماژەیان بە پابەندبوون بە ھەڵویستی دەوڵەتی عێراق کردووە بە ھەموو دەزگا جێبەجێکار و یاساییەکانییەوە، “کە پێشتر خۆی یەکلایی کردووەتەوە لە روودانی ئاڵۆزی و شەڕ و گێرانی ڕۆڵێکی گرنگ و لە پێناو چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایش و گەشەپێدانی ئابووری و ھاریکاری لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا.”

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل