fbpx
Shadow Shadow

سێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق کۆبوونەوە و لەسەر چوار خاڵ ڕێککەوتن

14:41 یه‌ك شه‌ممه‌ 10 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق لە کۆشکى سەلام لەبەغدا کۆبونەوە و لەسەر چوار خاڵ ڕێککەوتن.

.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق، لەکۆبوونەوەکەدا هەر سێ سەرۆکایەتییەکە جەختیان کردووەتەوە کە نابێت چارەسەرى ئەمنى بۆ خۆپیشاندانەکان بکرێت، لێپرسینەوەى توند لەگەڵ هەر لایەنێکیش دەکرێت کە توندوتیژى بەکاربهێنێت.

.

لەکۆبونەوەکەدا هەر سێ سەرۆکایەتییەکە لەسەر چوار خاڵ ڕێککەوتوون کە پێکهاتوون لە، هەردوو دەسەڵاتى جێبەجێکردن و دادوەرى دەستبکەن بە کارى یاسایی بۆ کردنەوەى دۆسیەى تایبەت بە گەندەڵى و دەستگیرکردنى تۆمەتباران و بەدادگایی گەیاندنیان، بەبێ لەبەرچاوگرتنى هەر کەسێک کە لەچى پۆستێکدایە.

.
هەر سێ سەرۆکایەتییەکە هەروەها ڕێککەوتوون لەسەر کارکردن بۆ داڕشتنى یاسایەکى نوێی هەڵبژاردن بەجۆرێک کە گرەنتى بەدیهێنانى دادپەروەرى بکات و قۆرخکاریی حزبى نەهێڵێت و کۆمسیۆنێکى پیشەیی دروستبکرێت بۆ بەڕێوەبردنى هەڵبژاردنەکان.

.

سێ سەرۆکایەتییەکە جەختیان کردووەتەوە کە خۆپیشاندانەکان یارمەتیدەرن بۆ فشار خستنەسەر هێز و حزبە سیاسییەکان و حکومەت و پەرلەمان و دەسەڵاتى دادوەرى، لەپێناو قبوڵکردنى ڕاستکردنەوەى ڕێڕەوى کارکردنیان و ڕازیبوون بە گۆڕانکاریی ئیجابی بەتایبەت لە بوارى گۆڕانکاریی وەزاریی لەسەر بنەمای شارەزایی و سنوردانان بۆ کاریگەریی زیانبەخشى پشکپشکێنە.

.
ئەوەشیان خستووەتەڕوو، بەکرداریی دەستدەکەن بە ئامادەکاریی بۆ گفتوگۆیەکى نیشتیمانى بە ئامانجى پێداچوونەوە بە سیستەمى حوکم و دەستور، بەپێی چوارچێوەى دەستورى و یاسایی.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل