fbpx
Shadow Shadow

سێ سەرۆکایەتییەکەى هەرێم: پشتیوانى لە هێزەکانى هاوپەیمانان دەکەین لە عێراق و هەرێم

12:04 چوار شه‌ممه‌ 08 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

سێ سەرۆکایەتییەکەى هەرێمى کوردستان، پشتیوانى خۆیان بۆ هێزەکانى هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمى کوردستان دوپاتکردەوە، داواش لە لایەنەکان دەکەن هه‌رێمى كوردستان له‌ ململانێكانيان به‌دوور بگرن.

.

سێ سەرۆکایەتییەکەى هەرێم دواى کۆبوونەوەى ئەمڕۆیان لە ڕاگەیەنراوێکدا، نيگه‌رانيى قووڵى خۆيان بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ڕووداوه‌كانى ناوچه‌كه‌ ده‌ربڕى له‌ كاتێكدا كه‌ مه‌ترسيى تيرۆر فراوانتر بووه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ى ڕاسته‌قينه‌ى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه‌ هه‌يه‌.

.

ئەوەش خراوەتەڕوو “ده‌رباره‌ى ڕووداوه‌كانى چه‌ند ڕۆژى ڕابردووش، به‌تايبه‌تى پێشهاته‌كانى ئه‌م به‌ره‌به‌يانييه‌، هه‌رێمى كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڕێكارى سه‌ربازى به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات. هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هێوردكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌ و ديالۆگ و چاره‌سه‌رى ديپلۆماسيانه‌ى كێشه‌كان و سه‌قامگيرى و ئارامييه، داواش له‌ هه‌موو لايه‌ك ده‌كات هه‌رێمى كوردستان له‌ ململانێكانيان به‌دوور بگرن”.

.

سێ سەرۆکایەتییەکەى هەرێم جەختیانکردووەتەوە “هه‌رێمى كوردستان پشتيوانيى هێزى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌رده‌واميى به‌ره‌نگاربوونه‌وى تيرۆر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يان به‌ پێويست ده‌زانێت، به‌تايبه‌تى كه‌ له‌ چه‌ند مانگى ڕابردوودا جووڵه‌ و كرده‌وه‌ تيرۆريستييه‌كانيان هه‌ڵكشاون، بۆيه‌ داوا ده‌كات كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك ڕێگه‌ نه‌دات تيرۆر سه‌رهه‌ڵبداته‌وه”‌.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل