fbpx
Shadow Shadow

سێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق داوا دەکەن ئاسایش و سەقامگیرى بۆ کەرکوک و دیالە بگەڕێتەوە

21:35 یه‌ك شه‌ممه‌ 09 حوزه‌یران 2019
article image

 

 

ناس کورد-

هەرسێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق کۆبوونەوە و جەختیان لەسەر تەواوکردنى کابینەکەى عادل عەبدولمەهدى کردەوە، داواشیان کرد “دۆخى کەرکوک و دیالە ئاسایى بکرێتەوە”.

.

بە گوێرەى ڕاگەیەندراوێکى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق، ھەر سێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 9ى حوزەیرانى 2019  لە کۆشکی سەلام کۆبوونەوە، لەکۆبوونەوەکەدا تاووتوێی بارودۆخی سیاسی و ئابوری و ئاسایش و یاسادانان لە وڵاتدا کردووە.

.

ڕاگەیەندراوەکەى سەرۆکایەتى کۆمار ئاماژەى بەوشکردووە: ” گفتوگۆ لەبارەی گرنگی تەواوکردنی کابینەی حکومەت و جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت کراوەتەوە”.

.

سەبارەت بە بارودۆخی ھەردوو پارێزگاى کەرکوک و دیالە، هەرسێ سەرۆکایەتییەکە جەختیان لە پێویستی خستنەگڕی گشت ھەوڵەکان کردووەتەوە بۆ گێڕانەوەی ئاسایش و سەقامگیری لەو ناوچانە.

.

سەرۆکایەتى کۆمار  ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات، سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی عێراق ئامادەبووان ھاوڕابوون لەسەر پێویستی ھەماھەنگی لەنێوان ھەر سێ سەرۆکایەتییدا بۆ یەکخستنی وتاری فەرمی و پیادەکردنی ئاڕاستەیەکی میانڕەو لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی عێراقدا.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل