fbpx
Shadow Shadow

سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان: په‌ره‌سه‌ندنه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌ك نییه‌

17:39 چوار شه‌ممه‌ 08 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ نوێیانه‌ی ناوچه‌كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نییه‌ و به‌پێویستیانزانی هه‌موو لایه‌ك دانبه‌خۆیاندا بگرن.

.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ “كۆبوونه‌وه‌ به‌ نيگه‌رانييه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ ئه‌و ڕووداوانه‌ى له‌ ماوه‌ى ڕابردوودا له‌ عێراق ڕووياندا، به‌تايبه‌تيش پێشهاته‌كانى به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ و جه‌ختى له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌‌ كه‌ ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ ترسناكانه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌نديى هيچ لايه‌ك و به‌تايبه‌تى له‌ به‌رژه‌وه‌‌نديى گه‌لانى عێراقدا نييه”.

.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاوهه‌ڵوێستى فراكسيۆنه‌ كوردستانييه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌رز نرخێنراوه‌ و دووپاتى زه‌رووره‌تى كارى هاوبه‌ش و پاراستنى يه‌كڕيزى و يه‌كهه‌ڵوێستى لايه‌نه‌كان له‌ به‌غدا و هه‌رێم كراوه‌ته‌وه‌‌ به‌ جۆرێك به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان، ئامانجى سه‌ره‌كيى هه‌مووان بێت.

.

هاوكات راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌ عێراقييه‌كان به‌ به‌شدارى و ڕاوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لايه‌نه‌ كوردستانييه‌كان بێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل