fbpx
Shadow Shadow

سێ خۆپیشاندەر لە بەغدا کوژران و 54ى دیکەش برینداربوون

16:12 هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

هێزە ئەمنییەکانى عێراق ئەمڕۆ بە تەقەکردن و بۆمبى فرمێسک ڕێژ بەرەنگارى خۆپیشاندەرانى بەغدا بوونەوە و بەهۆیەوە سێ کەس کوژران و 54ى دیکەش توشى برینداربوون.

.

پەیامنێرى ناس کورد لە بەغدا ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان نیوەڕۆى ئەمڕۆ تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە و بۆمبى فرمێسک ڕێژیشیان تەقاندووە، بۆ ئەوەى بڵاوە بە خۆپیشاندەرانى بەغدا بکەن کە لەسەر پردى ئەحرار و دەوروبەرى ناڕەزاییان دەردەبڕى.

.

وتیشى “سێ خۆپیشاندەر کوژراون و 54 ى دیکەش توشى تەنگەنەفەسى بوون و برینداربوون”.

.

ئەوە لەکاتێکدایە، عەبدولمەهدی کەربەلایی، نوێنەری مەرجعی باڵای شیعەکان لە نەجەف، لەمیانەی وتاری هەینیدا ڕایگەیاند، خۆپیشاندانی ئاشتییانە جوانترین شێوازی دەربرینە بۆ بەدەستهێنانی مافەکان و بەرجەستەکردنی ستەم و زۆرداری دەسەڵات، دەبێت دەسەڵاتیش ئەو مافە زەوت نەکات و گوێڕایەڵی داوکارییەکانی گەلەکەی بێت”.

.

ئاماژەی بەوەشکرد، لاپەرەکانی مێژوو ئەوە دووپاتدەکەنەوە کە هۆکاری سەرەکی هەموو ڕاپەرینەکانی جیهان دەرئەنجامى “ستەم و زۆرداری دەسەڵات بوە”.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل