fbpx
Shadow Shadow

سێ تەقینەوە لە کەرکوک ڕویاندا و 16 کەس برینداربوون

13:02 شه‌ممه‌ 30 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد –

 

سێ تەقینەوە لە شارى کەرکوک ڕوویاندا و بەهۆیەوە 16 کەس برینداربوون، کە برینى هەندێکیان سەختە.

.

سەرچاوەیەکى ئەمنى بە ناس کوردى ڕاگەیاند، سێ بۆمب ئەمڕۆ لە کەرکوک تەقیونەتەوە، بەهۆیانەوە 16 کەس برینداربوون.

.

وتیشى “تەقینەوەى یەکەم لە ڕێگەى بۆمبێکى چێنراوەوە بووە کە لەناو بازاڕى ئەحمەد ئاغا ڕوویداوە، تەقینەوەى دووەم لەڕێگەى بۆمبێکى دەنگییەوە بوو لە نزیک فەرمانگەى بەرگرى شارستانى”.

.

بەوتەى سەرچاوەکە، تەقینەوەى سێیەم لە ڕێگەى بۆمبێکى چێنراوەوە ڕوویداوە لە ژێر پردى رەشید لە باشورى پارێزگاکە.

.

باسى لەوەشکرد، لەو 16 کەسەى بەهۆى تەقینەوەکانەوە برینداربوون، 11 کەسیان سەر بە هێزە ئەمنییەکانن، کە برینى بەشێکیان سەختە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل