fbpx
Shadow Shadow

سێ تەقینەوە لە بەغدا ڕوویاندا؛ شەش کەس کوژران و 15ى دیکەش برینداربوون

21:56 سێ شه‌ممه‌ 26 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

چەند سەرچاوەیەکى ئەمنى و پزیشکى عێراقى ڕایانگەیاند، لانى کەم شەش کەس کوژراون و 15 ى دیکەش برینداربوون، بەهۆى سێ تەقینەوەوە کە ئەمشەو لە بەغدا ڕوویانداوە.

.

ئەو سەرچاوانە بە ئاژانسى ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، سێ کەس کوژراون و پێنجى دیکەش لە گەڕەکى شەعبى بەغدا برینداربوون، بەهۆى تەقینەوەى ماتۆڕسکیلێکى بۆمبڕێژکراوەوە.

.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ماتۆڕسکیلێکى دیکە لە گەڕەکى بیاع لە باشورى خۆرئاواى بەغدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون و شەشى دیکەش برینداربوون.

.

بەوتەى سەرچاوەکان، هەر ئەمشەو بۆمبێکى چێنراو لە گەڕەکى بەلەدیات لە بەغدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و چوارى دیکەش برینداربوون.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل