fbpx
Shadow Shadow

سێ بڕیار لە ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتییەوە

15:01 سێ شه‌ممه‌ 14 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لەیەکەم کۆبوونەوەیدا لەدواى کۆنگرەى حزبەکەى لیژنەیەکى پێکهێنا بۆ پێداچونەوە بە پەیڕەوى ناوخۆدا و کۆبوونەوەکەشى بە کراوەیی هێشتەوە.

.

ئەنجومەنەکە له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد “بڕیاریداوە بە دانانی لیژنەیەك بۆ پێداچوونەوەی پەیڕەوی ناوخۆ، بەپێی بڕیار و راسپاردەكانی ئەندامانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی” .

.

هەروەها ئەنجومەنەکە بڕیاریداوە، تەواوی دامەزراوە و ئۆرگانەكانی یەكێتی بەردەوام بن لە كاری ئاسایی رۆژانەی خۆیان تا ئەو كاتەی پەیكەری تازەی یەكێتی لە لایەن ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتییەوە رێك دەخرێتەوە .

.

ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتى هەروەها بڕیارى ئەوەشیداوە، یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بەكراوەیی بهێڵدرێتەوە تا پەسه‌ندكردنی پەیڕەوی ناوخۆ .

.

ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتى لە 121 ئەندام پێکدێت و بەپێی پەیڕەوى ناوخۆ، بەرزترین دەسەڵاتى هەیە لەناو ئۆرگانەکانى ئەو حزبەدا.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل