fbpx
Shadow Shadow

پێشتر ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردبوو

سێ ئەندامى ئەنجومەن: لە ترافیکەکانى سلێمانى کارى بەدڕەوشتى دەکرێت

22:42 پێنج شه‌ممه‌ 12 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

سێ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە نوسراوێکدا ڕایانگەیاند “چەند گروپێکی ژنان و کچان کە لە ترافیکەکاندا سواڵ دەکەن کاری لەشفڕۆشی دەکەن”.

.

ڕێبوار ئەحمەد، ئیسماعیل عەلی و ئەکرەم شەریف، ئەندامانى ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنیان کردووە، ئاماژە بەوە دەکەن:”چەند گروپێکی کچان و ژنان لە ترافیک لایت و ئەندەرپاس و فولکەکاندا، بەهۆی دیاردەی سواڵکردنەوە کاری نەشیاو و دوور لە ئاداب و ڕەوشتی کۆمەڵگا ئەنجامدەدەن”.

.

ئەو سێ ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، داوا دەکەن نووسراو ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بکرێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو دیاردەیە بەگوێرەی یاسا.

سێ ئەندامى ئەنجومەن: لە ترافیکەکانى سلێمانى کارى بەدڕەوشتى دەکرێت

.

نووسراوەکەى ئەو سێ ئەندامەى ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى، لەکاتێکدایە پێشتر ناس کورد وەک یەکەمین دەزگای میدیایی، بەدواداچوونی بۆ ئەو پرسە کرد و ده‌ركه‌وت ئه‌و ئافره‌تانه‌ى له‌و شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییانه‌دا كارده‌كه‌ن، به‌شێكیان له‌گه‌ڵ كارى فڕۆشتنى خواردن  به‌ هاووڵاتیان و شۆفێران، كارى له‌شفڕۆشیش ده‌كه‌ن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل