fbpx
Shadow Shadow

"کاندیدەکان بەشداری کۆبوونەوەکە ناکەن"

سێشەممە پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم کۆدەبێتەوە

11:19 یه‌ك شه‌ممه‌ 26 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە پەرلەمان کۆدەبێتەوە و پەرلەمانتارێکی پارتیش دەڵێت کۆبوونەوەکە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم دەبێت.

.

لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان کردووە بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان.

.

بەپێی راگەیەندراوەکە دانیشتنەکە  له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه‌ 28ی ئایاری 2019 بەرێوەدەچێت.

.

لە راگەیەندراوەکەی پەرلەماندا بەرنامەی کاری دانشیشتنەکە نەخراوەتەڕوو بەڵام پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی دەڵێت دانیشتنەکە تایبەت دەبێت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم.

.

پێشەوا هەورامی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کورد  ڕاگەیاند: “دانیشتنەکە تایبەتە بە دەنگدان بە سەرۆکی هەرێم و ڕۆژی سێشەممە سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمانەوە هەڵدەبژێردرێت”.

.

وتیشی لە هەڵبژاردنەکەدا کاندیدەکانی پۆستی سەرۆکی هەرێم ئامادە نابن، بەڵام دواتر لە کاتێکی دیکەدا بۆ سویند خواردن کەسی هەڵبژیردراو دەچێتە پەرلەمان.

.

بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم پێنج کەس کاندیدن و هەلی نێچیرڤان بارزانی، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەموویان زیاترە و جگە لە فراکسیۆنی حزبەکەی، فراکسیۆنەکانی یەکێتی و گۆڕانیش پشتگیری دەکەن.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل