fbpx
Shadow Shadow

سیسی هەوڵێکی نوێ دەدات بۆ بەرەوپێشبردنی ئابوری میسڕ

20:54 دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکی میسر بەدوای بەهێزکردنی ئابوری وڵاتەکەیدا دەگەڕێت، کۆمپانیایەکی ئیتاڵی بۆ ئەو مەبەستە بردووەتەوە وڵاتەکەى بۆ ئەوەی کەرتی نەوت پێشبخات.

,

ئەمرۆ دووشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2019، بەسام ڕازی، وتەبیژی سەرۆککۆماری میسڕ ڕایگەیاند: “عەبدولفەتاح سیسی لەگەڵ کڵاودیۆ دیسکاڵزی، سەرۆکی کۆمپانیای ئینی ئیتاڵی بۆ گاز و نەوت ڕێککەوتوە کە کۆمپانیاکە دەستبکات بە پڕۆسەی گەڕان و دۆزینەوەی نەوت و گاز لە میسڕ، سەرجەم وەزارەتەکانیشی ڕاسپاردووە کە هاوکاری ئەو کۆمپانیایە بکەن”.

,

بەسام ڕازی ئاماژەی بەوەشداوە: “سەرۆکی کۆمپانیا ئیتاڵییەکە ڕەزامەندی دەربڕیوە کە پڕۆژەکانیان لە میسڕ گەشەپێبدەن، بەتایبەت لە کێڵگەی ‘ضهر’ی گازی سروشتی کە لە دەریای ناوەڕاستدا دەکەوێتە سنورى وڵاتەکەوە”.

,

هاوکات عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆمارى میسڕ ڕایگەیاندووە: “بەشێوەیەکی جدی کار دەکەین لەگەڵ کۆمپانیا ئیتاڵییەکە بۆ ئەوەی پڕۆژەکەیان جێبەجێبکەن و سەرچاوەی داهاتی میسڕ زیاد بکەین و کەرتی وزەی وڵاتەکەش پێش بخەین و دۆزینەوەی نوێ ئەنجام بدەین”.

,

لاى خۆشیەوە کڵاودیۆ دیسکاڵزی باسی لەوەکردووە: “کار دەکەین بۆ ئەوەی بازاڕی میسڕ ببەستینەوە بە بازاری جیهانەوە، هەروەها پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان دروست بکەین”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل