fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

سیستمى بایۆمەترى موچە “بەردەوامدەبێت”

17:15 دوو شه‌ممه‌ 20 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد –

لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری هەرێم بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبووەوە و بڕیاری دا سیستمى بایۆمەترى موچە “بەردەوام بێت”.

.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی ڕۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی بە ناس کوردی ڕایگەیاند، “لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ كرا لە‌بارە‌ی بە‌ردە‌وامیدان بە‌ كارە‌كانی ئە‌و پڕۆژە‌ ستراتیجییە‌ و پە‌رە‌پێدانی بە‌ مە‌بە‌ستی زیاتر سود وە‌رگرتن لە‌ ئامار و داتاكانی بایۆمە‌تری”.

.

وتیشى، “بە‌پێی ئە‌و سیستە‌مە‌ ئە‌لكترۆنیە‌ ناوە‌ندییە‌ زیاتر لە‌ یە‌ك ملیۆن و 255 ھە‌زار مووچە‌خۆر هەن كە‌ مانگانە‌ موچە‌ لە‌ حكومە‌تی ھە‌رێم وە‌ردە‌گرن، تۆماركردنی موچە‌خۆران لە‌و سیستە‌مە‌ جگە‌ لە‌وە‌ی سودی گە‌ورە‌ی ھە‌یە‌ بۆ حكومە‌ت وە‌ك پڕۆژە‌یە‌كی ستراتیجی نیشتمانی‌‌، ئامانج لێی پاراستنی ماف و زامنكردنی شایستە‌‌ داراییە‌كانی موچە‌خۆرانە”.

.

وتەبیژی قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشکرد، سیستە‌می بایۆمە‌تری دە‌بێتە‌ بنە‌مایە‌ك بۆ بڕیارە‌كە‌ی حكومە‌تی ھە‌رێم كە‌ تایبە‌تە‌ ‌بە‌ دووبارە‌ دابەشكردنی میلاكات و ڕێكخستنە‌وە‌ی ھە‌یكە‌لییە‌تی دامودە‌زگاكانی حكومە‌تی ھە‌رێم كە‌ بە‌شێكی قۆناغە‌كانی چاكسازییە‌.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل