fbpx
Shadow Shadow

سیستانی ڕەخنە لە دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت دەگرێت و هۆشداریش دەدات

13:46 هه‌ینی 24 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

لێڤەگەڕی باڵای شیعەکان پشتگیری خۆپیشاندانی ملیۆنی کرد و جەختیکردەوە لەوەى هاوڵاتیان مافی خۆیانە لە ڕێگەی خۆپیشاندانی ئاشتیانەوە ئەوەی بەباشی دەزانن بۆ پاراستنی سەروەری نیشتمان دور لە دەستێوەردانی دەرەكی دەرببڕن، هاوکات داوایەكیش لە سەرجەم لایەنەكانی عێراق دەكات.

.

لەو بارەیەوە، شێخ ئەحمەد سافی، نوێنەری لێڤەگەڕی باڵای شیعەكان لە وتاری ڕۆژی هەینیدا وتی، مەرجەعی ئایینی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە پێویستە چاكسازی ڕاستەقینە ئەنجام بدرێت كە گەل داوای دەكات و قوربانی لەپێناودا داوە.

.

ڕونیشیكردەوە کە “لێڤەگەڕ پێی وایە دواخستن و پشتگوێخستنی ئەو بابەتە دەبێتە هۆی ئەوەی هاوڵاتیان زیاتر روبەڕوی نەهامەتی ببنەوە و ناسەقامگیری ئەمنی و سیاسی لەوڵاتدا درێژە بكێشێت، پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ زۆر دواكەوتوە و لەماوەی دەستوری لایداوە، پێویستە سەرجەم لایەنەكان هاریكاری بكەن بۆ كۆتایی هێنان بەو پرسە، ئەویش لەسەر ئەو بنەمایانەی پێشتر باس كراون كە هەنگاوێكی گرنگە بۆ كۆتایی هێنان بە تەنگژەكانی ئێستا.”

.

باسی لەوەشكرد کە “جارێكی تر لێڤەگەڕی ئایینی داوا لە سەرجەم لایەنە عێراقیەكان دەكات قەبارەت مەترسیەكان كە لەم قۆناغەدا چواردەوی عێراقی داوە لەبەرچاو بگرن و لەسەر یەك هەڵوێست خۆیان یەكلایی بكەنەوە لە بابەتە سەرەكیەكان و بەرەنگاریە چارەنوسسازەكان، ئەوەش لە بەرژەوەندی گەل و ئێستا و داهاتوی عێراقدایە.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل