fbpx
Shadow Shadow

سیستانی داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی “بێ چەک” دەکات

14:22 هه‌ینی 20 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

نوێنەری عەلی سیستانی، لێڤەگەڕی ئاینی شیعەکان لە وتاری هەینیدا ڕایگەیاند، بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه‌ی عێراقی تێكه‌وتووه و ڕێگریکردن لە دروستبوونی ئاڵۆزی زیاتر، پێویستە بە زووترین کات لایەنەکان ڕێکبکەون و هەڵبژاردنی پێشوەختەى “بەبێ چەک” ئەنجام بدرێت.

.
ئەمڕۆ هەینی، 20ى کانونی یەکەمی 2019، عەبدولمەهدی کەربەلایی، نوێنەری عەلی سیستانی، لێڤەگەڕی باڵای شیعەکان لە عێراق لە وتاری هەینیدا لە کەربەلاوە وتی: “دەبێت به‌ زووترین كات یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سه‌ند بكرێت و نابێت ئاستەنگ ‌له‌به‌رده‌م په‌سه‌ندكردنیدا دروستبکرێت”.

.

وتیشی: “ده‌بێت یه‌كه‌م كاری حكومه‌تی نوێ له‌دوای ده‌ستبه‌كاربونی، ده‌ستكردن به ‌چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی بێت، به‌جۆرێك دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بچه‌سپێنێت”.

.
نوێنه‌ری سیستانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد “كه‌ چاوه‌ڕوانده‌كرێت پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان كاتێكی زۆر نه‌خایه‌نێت، عێراقیش پێگه‌ی به‌هێزی خۆی بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌”.

.

کەربەلایی ئاماژەی بەوەشکرد: “له‌ئێستادا عێراق به‌دۆخێكی خراپ و ناهه‌مواردا تێده‌په‌ڕێت، كوشتنی خۆپیشانده‌ران و چالاكوانان به‌رده‌وامی هه‌یه‌”.

.

جەختیشیکردەوە کە “نابێت خۆپیشاندانه‌كان ببنه‌ هۆكارێك بۆ ڕاگرتنی پرۆسه‌ی خوێندن و په‌كخستنی ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده و دامەزراوەکانی دەوڵەت”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل