fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"پێویستە هێزە ئەمنییەکان بە ئەرکی خۆیان هەستن"

سیستانی داوای سزای “توند بۆ تێکدەران و بکوژانی خۆپیشاندەران” دەکات

13:21 هه‌ینی 07 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

لێڤەگەڕی باڵای شیعەکانی عێراق داوا لە هێزە ئەمنییەکان عێراق دەکات بە ئەرکی خۆیان هەستن بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران و گۆڕەپانی لە دەستی “خراپەکاران”.

.

لە وتاری هەینی ئەمڕۆیدا، ئەحمەد سافی، نوێنەری عەلی سیستانی، لێڤەگەڕی (مەرجەع) باڵای شیعەکان وتی، “لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەک گەنج بە ناحەق لە نەجەف شەهید کراون و بەهەموو شێوەیەک دژی ئەو کارەین”.

.

ئەحمەد سافی ئاماژەی بەوەداوە: “هێزە ئەمنییەکان سودیان نابێت ئەگەر ڕێگری لەو ڕووداوە و ئاژاوانە نەگرن، ناکرێت ئەوان بێدەنگ بن لە ڕووداوەکان و پێویستە بەرپرسیارێتی تەواوی پاراستنی ئەمن و ئاسایش بگرنە ئەستۆ.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “دەبێت ئەو کەسانە ئاشکرا بکرێن کە خۆپیشاندەرانیان کوشتوە و سزای توندی بدرێن چونکە ئەوان خۆپیشاندەرانیان کردە ئامانج و ناشبێت هیچ گروپ و لایەنێک ڕوبەروی خۆپیشاندەران ببنەوە.”

.

دەربارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق: “دەبێت حکومەتی داهاتوی عێراق شایستەی متمانەی خەڵک بێت و بەدڵی خەڵک بێت و شکۆی وڵاتەکە بگەڕێنێتەوە و کاری پێویست بکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە کەشوهەوایەکی دڵنیاکەرەوەدا دور لە کاریگەری پارە و چەکی نایاسایی یان دەستێوەردانی دەرەکی”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل