fbpx
Shadow Shadow

"دەسەڵاتی عێراق لاوازە لە قەیرانەکاندا"

سیستانی داوای دورخستنەوەى ناکۆکییە دەرەکییەکان لە عێراق دەکات: حکومەت لاوازە

13:25 هه‌ینی 10 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

نوێنەری لێڤەگەڕی باڵای ئاینی (مەرجەع) شیعەكانی عێراق ڕایگەیاند، دەبێت عێراق خاوەن بڕیاری خۆی بێت و بیانییەكان باڵا دەست نەبن تێیدا، حكومەتیش بەرانبەر پێشێلكارییەكان لاوازە.

.

لە میانەی وتاری ئەمڕۆی هەینیدا، ئەحمەد سافی ئەلنەجەفی، نوێنەری عەلی سیستانی لێڤەگەڕی باڵای شیعەكان لە عێراق ڕایگەیاند: “لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا چەندین پێشێلكاری ڕوون ئاشکرا بۆ سەر سەروەری خاکی عێراق ئەنجامدران، بەڵام حكومەت لاوازە و نەیتوانیوە بەرانبەر ئەو پێشێلكارییانە بوەستێتەوە”.

.

لێڤەگەڕی باڵا جەختیکردووەتەوە لەسەر “پێویستی وازهێنانی لایەنەکان لە بەرژەوەندییەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستا و سەقامگیری لە وڵات، هاوکات بۆ دورخستنەوەى هەژمونی بیانی لە وڵات.”

.

دەشڵێت، “ئەوەى لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕوویدا دەستدرێژییەکی مەترسیدار و پێشێلکارییەکی بەردەوامە بۆسەر سەروەری عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان لاوازن لە پاراستنی وڵات و خەڵکەکەى لە دەستدرێژی و پێشێلکاری کە ئەوەش بەشێکە لە قەیرانەکە.”

.

نەجەفی هۆشداری دا لە بەردەوامبونی کێشەکان و زیان گەیاندن بە عێراق بەهۆی ململانێی ناوخۆییەكانەوە، داواشی کرد لایەنە سیاسیەکانی  یەکهەڵوێست بن .

.

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، نوێنەری سیستانی  هۆشداری دایە  فراکسیۆنە گەورەكانی پەرلەمانی عێراق كە داوا دەكەن سەرۆكوەزیران داهاتووی عێراق لە وان دیاریی بكرێت و وتی،”نابێت زۆرینە بڕیاری خۆی بسەپێنێت”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل