fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

سیستانی؛ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ و ئازارنه‌دانی خۆپیشانده‌ران

14:09 هه‌ینی 31 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

نوێنەری مەرجەعی باڵای شیعەکان ڕایگەیاند، دەبێت بە زوترین کات هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامبدرێت و سندوقەکانی دەنگدانیش باشترین ڕێگەن بۆ چارەسەرکردنی دۆخی ئێستای عێراق.

.

ئەمڕۆ (هەینی، 31ى کانوونی دووەمی 2020)، مەهدی کەربلائی، نوێنەری عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای ئاینی شیعەکان، لە میانی وتاری هەینیدا لە شاری کەربەلا ڕایگەیاند :”سەرکۆنەی ئەو توندوتیژیانە دەکەین کە بەرامبەر بە خۆپیشاندەران ئەنجامدەدرێت، نابێت بە هێزی چەک کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بهێنرێت”.

.

نوینەری عەلی سیستانی، لە وتارەکەی مەرجەعیەتی نەجەفدا ئاماژەی بەوەشکرد، کە بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان پەنایان بۆ کوشتنی خۆپیشاندەران بردوە، سەرکۆنه‌ی حاڵەتەکانی ڕفاندنی خۆپیشاندەرانیش کرد، وتی :”بەهەموو شێوەیەک دژی ئەو هەوڵانەین کە دەیانەوێت بە زەبری هێز کۆتایی بە ئاپۆڕای خۆپیشاندانەکان بهێنێت”.

.

مەهدی کەربلائی، ئاماژەی بەوەکرد، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بێتاوان و سیڤیل بونەتە قوربانی توندوتیژی هێزە ئەمنییەکان، لە هەمانکاتیشدا وتی:”نابێت هیچ گروپ و لایەنێک مافی دەستدرێژیکردن بۆ سەر دامەزراوەکانی حکومەت بە خۆی بدات”.

.

کەربەلائی لە وتارەکەیدا، جەختیشی لە هەڵبژاردنی پێشوەختە کردەوە و وتی :”باشترین چارەسەر بۆ ئەم دۆخەی کە ئێستا عێراق پایدا گوزەر دەکات، هەڵبژاردنی پێشوەختەیە، چونکە کێشەکان لەڕێگەی سندوقەکانی دەنگدانەوە چارەسەر دەکرێن”.

.

نوێنەرەکەی عەلی سیستانی، داواشی کرد پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ، وتیشی:” دەبێت پەرلەمان بەجددی کار بۆ فەراهەمکردنی چاکسازییەکان بکات”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل