fbpx
Shadow Shadow

بەیانى ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد

سیاسەتمەداری گەورەی کورد حەمید دەروێش بناسە

10:12 پێنج شه‌ممه‌ 24 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ حەمید دەروێش سکرتێری حیزبی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا، کۆچی دوایی کرد.

,

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، پێنجشەممە 24ی تشرینی یەکەمی 2019، حەمید دەروێش سیاسەتمەداری ناسراوی کورد و سکرتێری حیزبی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا، لە تەمەنی 83 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

,

دەروێش یەکێک بوە لە کۆنترین سیاسەتمەدارانی ڕۆژئاوای کوردستان و لە ساڵی 1962 پارتی دیموکراتی پێشڤەڕۆی کوردی لە سوریا دامەزراند و پەیوەندی لەگەڵ زۆرینەی سیاسەتمەدارانی هەرچوارپارچەی کوردستان هەبوە.

,

حەمید دەروێش کێیە؟

حەمید حاجی دەروێش، لە ساڵی 1936 لە گوندی قەهرەمانیا لە دەڤەری گرێ سپی لەدایکبوە و ساڵی 1944 چوەتە قوتابخانە.

,

لە ساڵی 1953 شاعیری ناوداری کورد جگەرخوێنی ناسیوە و کاریگەری زۆری داناوە لەسەر.

,

حەمید دەروێش زیاتر خۆی لە خەڵکانی نەتەوەیی نزیک کردووەتەوە، هەرچەندە لەو کاتەدا بزوتنەوەی چەپ بەشێوەیەکی بەرفراوان لە ناو خوێدنکاران و ڕۆشنبیراندا پەرەی سەندبو.

,

ساڵانی پەنجاکان بوەتە ئەندامی یەکێتی قوتابیانی زانستگەی شام و لەگەڵ چەندین کوردی دیکە بەتایبەتی خوێندکارانی باشوری کوردستان چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدەدەن.

,

یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا کە لە ساڵی 1956 دامەزراوە.

,

چەندین جار لەلایەن رژێمی سوریاوە دەستگیر کراوە.

,

دەروێش یەكێک بوە لە كۆنترین سیاسەتمەدارانی ڕۆژئاوای كوردستان و لە ساڵی 1962 پارتی دیموكراتی پێشڤەڕۆی كوردی لە سوریا دامەزراند.

,

پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ مستەفا بارزانی و مام جەلال دا هەبوە و زۆربەی سەرکردەکانی کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان ناسیوە.

,

ساڵی 1990 تاوەکو 1994 ئەندامی پەرلەمانی سوریا بوە و چەندجارێک بەهۆی قسەکانییەوە لە پەرلەمانی سوریا، دەکەوێتە بەر ڕەخنەی توندی سوریا.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل