fbpx
Shadow Shadow

سۆمۆ: كۆمپانیا چینی و هیندییه‌كان زۆرترین كڕیاری نه‌وتی عێراقن

10:45 پێنج شه‌ممه‌ 26 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس كورد-

كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراقی (سۆمۆ) رایگه‌یاند “له‌مانگی تشرینی دووه‌می رابردوودا كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی چین و هیند زۆرترین كڕیاری نه‌وتی عێراق بوون”.

.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) بڵاوی كرده‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ “له‌نێو ئه‌و كۆمپانیا جیهانییانه‌ی كه‌ له‌ مانگی تشرینی دووه‌می رابردوودا نه‌وتی عێراقیان كڕیوه‌ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی چین و هیند پشكی شێریان به‌ركه‌وتووه‌”.

.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سۆمۆ، كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی ئه‌مریكا به‌پله‌ی سێهه‌م دێن له‌ كڕینی نه‌وتی عێراق و له‌پاشان كۆمپانیاكانی كۆریای باشور و له‌پاشان یۆنان و به‌ریتانیا و ئیتاڵیا دێت”.

.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ روونیده‌كاته‌وه‌، به‌شێكی تری نه‌وتی عێراق له‌و مانگه‌دا له‌لایه‌ن كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی میسر و ئه‌رده‌ن و پورتوگال و روسیا و توركیا و مالیزیا و ئیسپانیا، كڕاوه‌.

.

جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌، گه‌وره‌ترین كۆمپانیای نه‌وتی جیهانی كه‌ نه‌وتی عێراقی له‌و مانگه‌دا كڕیوه‌ بریتی بووه‌ له‌ كۆمپانیای بترۆجاینای چینی و كۆمپانیای ئینی ئیتاڵی و كۆمپانیای هۆندای و كۆمپانیای ئۆكسۆن مۆبیلی ئه‌مریكی.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل