fbpx
Shadow Shadow

حزبێکى سیاسى نوێ له‌سلێمانى دامه‌زرا

سۆسیالیست ڕە‌تیده‌كاته‌وه‌ حزبه‌ نوێیه‌کەى سلێمانى باڵێكى جیابوه‌وه‌ى حزبه‌كه‌یان بێت

17:01 یه‌ك شه‌ممه‌ 01 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

لەناو ئوتێلێک لە شارى سلێمانى پارتێکى سیاسى نوێ دامەزراندنى خۆى راگەیاند و هەرچەندە کەسە دیارەکانى ئەو پارتە نوێیە پێشتر ئەندامى حزبى سۆسیالیستى دیموکراتى کوردستان بوون، بەڵام ئەو حزبە رەتیدەکاتەوە باڵێکى جیابوەوەى حزبەکەیان بێت.

.

 

دوا نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌، 1ى ئه‌یلولى 2019)، له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا  كه‌ له‌ئۆتێل تایتانیك لە شارى سلێمانى به‌ڕێوه ‌چوو، پارتێکى سیاسى نوێ بەناوى (بزوتنه‌وه‌ى چاكسازى نیشتیمانى) راگەیەندرا.

.

لەراگەیەندراوى دامه‌زراندنى بزوتنه‌وه‌ى چاكسازیدا هاتووه‌، دواى ئه‌وه‌ى ساڵى 2014 گفتوگۆكان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى حزبى سۆسیالیست نه‌گه‌یشته‌ ئه‌نجام، ڕە‌وتى چاكسازى سۆسیالیستیان ڕاگه‌یاندووه‌ و له‌و كاته‌ به‌دواوه‌ كاریان بۆ ڕاگه‌یاندنى حزبێكى نوێى سیاسى  كردووه”.

.

له‌به‌شێكى ترى راگەیەندراوى پارتە نوێیه‌كه‌دا، ئاماژە بەوە کراوە، سه‌ره‌ڕاى هه‌ڵگرتنى دروشمى چاكسازى، له‌پرسه‌ سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابورى و حوكمدارى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا چه‌ندین دروشم و ئامانجى تریان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌ و به‌وته‌ى ئه‌و حیزبه‌ نوێیه‌ كار بۆ به‌دیهاتنیان ده‌كەن.

.

به‌ختیار كه‌ریم، وته‌بێژى حزبى سۆسیالیست دیموكراتى كوردستان به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند، ئه‌و حزبه‌ نوێیه‌ به‌شێك نین له‌حزبه‌كه‌یان و لێیان جیابووبێتنه‌وه‌ و ئه‌ندامه‌كانیان هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى ڕێكخراوه‌ییان به‌سۆسیالیسته‌وه‌ نییه.

.

وته‌بێژه‌كه‌ى حزبى سۆسیالیست ئاشكراشى كرد، دوو ئه‌ندامى دامه‌زرێنه‌رى ئه‌و حزبه‌ نوێیه‌ پێشتر ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى سۆسیالیست بوون و دوو ساڵ پێش ئێستا لە پلنیۆمێكى حزبه‌كه‌یاندا له‌حزبه‌كه‌ دوورخراونه‌ته‌وه‌ و له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى حزبیان به‌سۆسیالیسته‌وه‌ نه‌ماوه.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل