fbpx
Shadow Shadow

"پارێزگارى سلێمانى دەستەڵاتى نییە"

سۆران عومەر: لە سلێمانی پاشاگەردانییە و هەرکەس بیەوێت زیادەڕەوی دەکات

18:44 سێ شه‌ممه‌ 06 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، سلێمانی بووەتە شارێکی “پاشاگەردانی و هەر کەس بیەوێت زیادەڕەوی دەکاتە سەر موڵکی گشتی”.

,

ئەمرۆ چوارشەممە سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ کۆمەڵێک بەڵگەى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: “دەسەڵاتدارێکی دز، زەوی داگیر دەکات تەجاوەزەکات بەکەیفی خۆی و کەسیش قسە ناکات”.

,

ئەو پەرلەمانتارەى کوردستان لەبارەى ئەو زیادەڕەوییانەوە تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “لەنزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی دەیان دۆنم زەوی ‘بە تەجاوەز’ پرۆژەی لەسەر دەکرێت، دوای چەندین فەرمانی شارەوانییەکانی سلێمانی بۆ لابردنی بەڵام ژمارەیەک چەکدار ڕێگرن لە لابردنی ئەو زیادەڕەوەییە و دەیپارێزن”.

,

سۆران عومەر ئاماژەی بەوەشکرد: “تیمێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی چون بۆ ئەوەی چاودێری لابردنی ئەو زیادەڕۆییە بکەن کە لەلایەن شارەوانییەوە فەرمانی لابردنی بۆ دەرچوە، بەڵام لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە  پەلامار دراون و رێگری لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا کراوە بەچەک و تا ئێستاش هیچ لایەنێک نییە لێپرسینەوە بکات”.

,

“شارەوانی سلیمانی و شارەوانی تاسڵوجە و بەڕێوبەرایەتی ناحیەی بەکرەجۆش بەفەرمی سێ جار نوسراویان کردووە بۆ لابردنی ئەو زیادەڕۆییە، بەڵام کەسێکی دەستەڵاتدار هەرچەندە ئەو ھەموو ڕێکارەی بەرامبەر گیراوەتەبەر چەکداری داناوە تا کەس نەچێت بەوێدا بەردەوامە لە زیادەڕۆیی”، سۆران عومەر وای وت.

,

وتیشی: “دەبو هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی کە سەرۆکی یەکەی ئەمنییە هێزی بناردایە بۆ سەر ئەو زیادەڕەویە و لایبردایە، بەڵام بەداخەوە نەیکردووە و ئەوەش وا دەخوینمەوە کە پارێزگار دەسەڵاتی نییە و لە سلێمانیدا ئەوەی رودەدات پاشاگەردانییە و هەر کەس بیەوێت بەهەوەستی خۆی زیادەڕەوی دروست دەکات”.

,

هەر لەو بارەیەوە ئەمرۆ بەفەرمی سۆران عومەر داوای لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کردووە، بە نوسراوی فەرمی لە ڕێگای وەزارەتی ناوخۆوە ئەو بابەتە چارەسەر بکەن و ئەوان هێز بنێرن بۆ سەر ئەو زیادەڕەوییە و لایببەن.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل