Shadow Shadow

سۆران عومەر: زیندانی نهێنی لە هەرێم هەیە و دەیان کەسی ڕفێندراوی تێدایە

20:46 پێنج شه‌ممه‌ 05 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

سۆران عومەر، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى تەحەداى ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم دەکات و جەخت لە بوونى “زیندانى نهێنى” دەکاتەوە لە هەرێمى کوردستان کە بەوتەى ئەو “لەو زیندانانەدا دەیان کەسى ڕفێندراوى تێدایە”.

.

 

سۆران عومەر، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، ئاماژە بەوە دەکات :” لەھەرێمی کوردستان زیندانی نھێنی بوونی ھەیە، تەحەداش دەکەم با دیندار زێباری بێت بەئامادەبوونی لیژنەیەکی پەرلەمانی کوردستان و نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان لەھەرێم و دەستەی مافی مرۆڤ و نوێنەرایەتی وڵاتان لەھەرێم شوێنی زیندانە نھێنیەکان ئاشکرا دەکەم بۆیان”.

.

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارەى فراکسیۆنى کۆمەڵ لەو زیندانە “نهێنییانە”دا دەیان کەسی تێدا بەندە، کە ڕفێندراوون و  جەختیش دەکاتەوە “چارەنوسیشیان بەنادیاری ماوەتەوە” .

.

سۆران عومەر، دیندار زێباری، ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم، بەوە تۆمەتبار دەکات کە زانیاری نەسەلمێنراو دەدات لەبارەی زیندانی نھێنی و ئەشکەنجەدان و ڕفاندن و پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ بە وتەى ئەو “ڕاستیەکان دەشارێتەوە”.

.

وتەکانى سۆران عومەر  لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە چاوپێکەوتنێکیدا دیندار زێباری، ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم ڕاگەیاندبوو: ” تەحەدا دەکەم لە هەرێمی کوردستان هیچ زیندانێکی نهێنی و سیاسی بوونی نییە”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل