fbpx
Shadow Shadow

"مادە هۆشبەرەکە لەنێو گوێزدا شاردرابوەوە"

سۆران؛ دەستبەسەر هەشت کیلۆگرام کریستاڵ و بڕێک مادەى هۆشبەرى دیکەدا گیرا

13:02 پێنج شه‌ممه‌ 26 ئه‌یلول 2019

ناس کورد-

لە حاجی ئۆمەران دەستبەسەر هەشت کیلۆگرام مادەی کریستاڵ و 50 گرام تلیاکدا گیرا،  بنکەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی حاجی ئۆمەرانیش دەڵێت، ئەو مادانە لەنێو چەند گوێزێکدا شاردرابوونەوە.

,

لە ڕاگەیەندراوێكدا بنکەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی حاجی ئۆمەران سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی هەولێر، ڕایگەیاند: “سێ تۆمەتباری ئێرانیمان دەستگیرکردووە، کە هەشت کیلۆگرام کریستاڵیان پێبوە و دەستی بەسەردا گیراوە”.

,

هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە توانیویانە، دەستبەسەر بڕی 50 گم تلیاکیشدا بگرن، کە ئەو تۆمەتبارانە لەنێو چەند “گوێزێک و عەسایەکدا” شاردبوویانەوە.

,

ئاسایشی هەولێر ڕاشیگەیاندووە، تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە، بەپێی یاسای 14ی مادە هۆشبەرەکان، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراوە و ڕەوانەی بەردەم دادگا کراون.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل