fbpx
Shadow Shadow

سڵاوێکى سەربازی سەرى یاریزانانی هەڵبژاردەى تورکیا دەخوات

14:45 یه‌ك شه‌ممه‌ 13 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

 

ناس کورد-

 

دوای ئەوەی یاریزانانی هەڵبژاردەی تورکیا لەکاتی تۆمارکردنی گۆڵێکدا بەرامبەر هەڵبژاردەى ئەلبانیا وەک وەفایەک بۆ سەربازانی وڵاتەکەیان سڵاوی سەربازیان کرد، یوفا بڕیاریدا لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکات و پێدەچێت تورکیا لە یۆرۆی 2020 دووربخرێتەوە.

.

شەوی (هەینی، 11ی تشرینی یەکەمی 2019) لە یارییەکانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2020 و لە یاری نێوان هەڵبژاردەى تورکیا و ئەلبانیا، کاتێک تورکیا گۆڵێکی تۆمارکرد، یاریزانانی تورکیا چوونە سوچێکی یاریگاکە و سڵاوێکی سەربازیان کرد، وەک پشتگرییەک لە سەربازانی وڵاتەکەیان، کە ئێستا لەشکرکێشی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن.

.

سەرچاوە هەواڵییەکانی ئەوروپا بڵاویان کردەوە، ئەو هەڵسوکەوتەی یاریزانانی هەڵبژاردەى تورکیا یەکێتی تۆپی پێى ئەوروپای نیگەران کردووە و لەو بڕوایەدان سیاسەتیان تێکەڵ بە وەرزش کردووە.

.

لەو بارەیەوە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ڕایگەیاندووە، لەسەر ئەو پرسە لیژنەیەک پێکدە‌هێنن و لێکۆڵینەوەی لێدەکەن، لە ئەگەری ڕاستی ئەو هەڵسوکەوتەش پێدەچێت هەڵبژاردەکە توشی سزایەکی قورس بێت و بێبەش بکرێن لە بەشداریکردن لە یۆرۆی 2020.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل