fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

"کەیسەکە سیاسییە و دەگاتە کۆتایی"

سکرتێری پێشووی شاسوار عەبدولواحید: کارەکەى ناونانێم خیانەت بەڵام ئاشکرادەبێت کێ هۆکار بوو

16:49 شه‌ممه‌ 18 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد – ئەحمەد مستەفا

یەکێک لە سکرتێرەکانی پێشووی شاسوار عەبدولواحید دەڵێت، لەدواى ئازادبوونی لە زیندان تائێستا هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ نییە و کاتى ئاشکرابوونى ئەوە دێت کە کێ هۆکارى ئەو ڕووداوانە بووە.

.

مانگى نیسانى ساڵى ڕابردوو دواى تەقینەوەى کێشە ناوخۆییەکانى ناو جوڵانەوەى نەوەى نوێ، شادى نەوزاد، پەرلەمانتارى جوڵانەوەکە لە پەرلەمانى کوردستان سکاڵاى لەسەر شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جوڵانەوەکە تۆمارکرد بە تۆمەتى هەڕەشەکردن بە بڵاوکردنەوەى گرتەى ڤیدیۆیی “سێکسی” ئەو پەرلەمانتارە.

.

لەسەر سکاڵاکە، دواتریش شاسوار عەبدولواحید و چەند کەسێکی تر دەستگیرکران کە یەکێکیان ڕەوەند نەجمەدین بوو کە سکرتێری شاسوار عەبدولواحید بوو، دواتر سەرجەمیان بە کەفالەت ئازاد کران.

.

ڕەوەند نەجمەدین لە گفتوگۆیەکی لەگەڵ ناس کورد کە بەشێکی بە دیمەنی ڤیدیۆیی تۆمارکراوە دەڵێت، “دۆسیەی دەستگیرکردنی سکرتێرەکانی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ئێستادا لە دادگای پێداچوونەوەیە لە هەولێر و کەوتووەتە سەر بڕیاری دادگا کە سكاڵای پەڕلەمانتارەکەی نەوەی نوێ چی ڕێڕەوێک وەردەگرێت”.

.

ڕۆژی 24ی نیسانی 2019، شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “لە ڕێگەی نامەیەکەوە هەڕه‌شەی بڵاوکردنەوەی گرتەی سێکسی دەستکاریکراویان لێکردووە”، بەهۆیەشەوە سکاڵای لەسەر سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ تۆمارکرد.

.

ڕەوەند دەڵێت “خودی سکاڵاکەی شادی نەوزاد لەسەر ئێمە نەبووە بەڵکو لەسەر شاسوار عەبدولواحید بووە و لە یاسادا بەرکەوتن نییە، یان دەبێت بە فەرمانی دادوەر یان سکاڵایەکت لەسەر بێت کە دەستگیربکرێت، مەبەستی پەرلەمانتارەکەی نەوەی نوێ ئێمە نەبووین کە تائێستاش لە کەیسەکەدا ماوینەتەوە، بەئەگەری ئەوەی کەیسەکە سیاسییە دەچێتە کۆتایی”.

.

دەشڵێت، “ئەو پەیامانەی نێردراون بۆ پەرلەمانتارەکە خودی خۆشی تێدا بەشداربووە و ئاگاداری بابەتەکانە، هەروەک چۆن ئەندام پەرلەمانەکان بەڵێننامەیان هەبووە لەگەڵ جوڵانەوکە و پێچەوانەی ڕای فەرمی ڕازی بوون بەوەرگرتنی ئیمتیازات، ناردنی نامەکەش کار و کاردانەوە بووە”.

.

ڕەوەند نەجمەدین کە سەرپەرشتی کاروباری سۆشیال میدیای کردووە یەکێک بووە لە کەسە نزیکەکان لە  سەرۆکی جوڵانەوی نەوەی نوێ ئەوەش دەخاتەڕوو کە “پەیجەکانی نەوەی نوێ زۆرن و بەشێکی زۆری ڕەسمین کە ژمارەیان 30 پەیج دەبێت، ئەوانەی سێبەرن ژمارەیان زۆر نییە، کە لەلایەن نزیکەی 10 کەسەوە بەڕێوەدەبران، بەشێکی زۆری ئەو پەیجانە بەرنامەی نەوەی نوێى تێدا بڵاوکراوەتەوە”.

.

سکرتێری پێشووی شاسوار عەبدولواحید دەربارەی دەستگیرکردنی دەڵێت، “لەناو هەر دەزگایەکی ئەمنیدا دەستگیربکرێیت دڵنیابە گوڵت تێناگرن، ناشمەوی قسە لەسەر ئەو ماوەیە بکەم تا یەکلابوونەوەی دۆسیەکەم تەنانەت ئێستاش موبایلەکەم لەلای ئاسایشە، ئەوەشی شاسوار عەبدولواحید لەگەڵ ئێمە کردی ناوی نانێم خیانەت”.

.

ناس کورد بۆ وەرگرتنى ڕای شاسوار عەبدولواحید لەسەر دۆسیەکە، چەند جارێک ھەوڵیدا، بەڵام بێ ئەنجام بوون.

.

سەرکێو عەلی، سکرتێری شاسوار عەبدلواحید وێرای ئەوەی ڕەتیکردەوە قسە لەسەر بابەتەکە بکات، لە دوو پەیوەندیدا ڕایگەیاند کە ئاسانکاری دەکات لە زاری پارێزەری شاسوار عەبدلواحید قسەی فەرمی جوڵانەوەکە بۆ ناس کورد بکەن، بەڵام ئەو ھەوڵەش بێ ئەنجامبوو.

.

پێشتر و لەمانگى ئایارى ئەمساڵدا شاسوار عەبدولواحید کەیسەکەى بە “سیناریۆى دەسەڵات” ناوبردبوو، جەختیکردبووەوە کە ملکەچى ئەو فشارانە نابن و سوردەبن لەسەر هەڵوێستەکانیان.

.

تا ئێستاش ڕەوەند نەجمەدین بەتەواوى واز لە نەوەى نەهێناوە، بەڵکو وەک خۆى دەڵێت بەهۆى سیاسەتەکانى سەرۆکى جوڵانەوەکەوە کارەکانیان هەڵپەساردووە .

.

“ئەو پەرلەمانتارانەی کە لە هەولێر و بەغدا چوونەتە دەرەوەی فراکسیۆنی نەوەی نوێ پەیوەندیمان لەگەڵیاندا نییە، بەوانەشی لەئێستادا لە چوارچێوەی فراکسیۆنەکە کاردەکەن” ڕەوەند نەجمەدین وایوت.

.

دەشڵێت “تائێستا دژایەتی جوڵانەوەکە ناکەین و بەهی خۆمانی دەزانین و ناتوانین دەستبەرداری ببین، ئەوانەی کە ناڕازین لە فۆڕمی ئێستایی بەڕێوەبردنی جوڵانەوەکە ژمارەمان زۆرە و لەسەرجەم شاروشارۆچکەکانی کوردسانین، ئامادەش نین حزبی سیاسی دروست بکەین، یان بچینە ناو حزبێکی سیاسی ترەوە، ئەو کار ڕاگرتنەی ئێمە بە جوڵانەوەکەوە وە دیارە و لە ئێستادا ناتوانێ کاری دەرەوەی  بەڕێوەبەرێت، و نوسراوێکیشمان ئاڕاستەکردوون”.

.

لە گفتوگۆکەی لەگەڵ ناس کورد ڕەوەند نەجمەدین دەربارەی ناوەڕۆکی نوسراوەکە ئاماژەی بۆئەوەکرد “بەڕوونی ڕامانگەیاندووە شێوازی کارکردنی ئێستای نەوەی نوێمان قبوڵ نییە و دەبێت جوڵانەوەکە قسەکانی بکات بە کردار و پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەبێت لەگەڵ خەڵک و سەرکردایەتی نەوەی نوێ”.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل