fbpx
Shadow Shadow

عادل عەبدولمەهدی پەیوەندی بە مەسرور بارزانییەوە کرد

سکاڵا لەسەر سەرۆکوەزیرانى عێراق و هەرێم تۆمارکراون

22:50 دوو شه‌ممه‌ 15 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

بریکاری ژمارەیەك فەرمانبەری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە هاوکاری دوو پەرلەمانتار لە دادگای فیدراڵی عێراق، سكاڵای یاساییان لەسەر هەریەكە لە سەرۆكوەزیرانی عێراق، سەرۆكوەزیرانی هەرێم و وەزیری دارایی هەرێم تۆماركرد.

.

هاوکات لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی، عادل عەبدول مەهدی داوایکردووە، هەرچی زووتر بە کردار دەست بە هەنگاونان بۆ چارەسەری هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان بکرێت.

.

ئەمین بەكر محەمەد، پارێزەر كە وەك بریكاری ئەو فەرمانبەرانەی هەرێم کە سکاڵاکەیان پڕکردووەتەوە، لەگەڵ هەریەك لە كاوە محەمەد و غالب محەمەد، پەرلەمانتارانی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، لە دادگاى فیدڕاڵى عێراق سکاڵاکەیان تۆمار کردووە.

.

لە ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشدا ئەو پارێزەرە و دوو پەرلەمانتارە ڕایانگەیاندووە: “بۆ بەرگریکردن لە مووچەی دیارنەماوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بریارماندا سکاڵای فەرمانبەرانی هەرێم و داواکەیان بکەینە داوایەکی یاسایی و داوا لەسەر هەریەک لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و وەزیری دارایی هەرێم لە دادگای فیدڕاڵی عێراق تۆمار بکەین.”

.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەمڕۆ دوشەممە 15ی تەموزی 2019 داواکەیان لە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق تۆمار کرد، چاوەڕێی ئاگادارکردنەوەی داوا لەسەرکراوەکانن بۆ دیاریکردنی بەرواری دادبینی.

.

هاوکات ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم کردوو ڕاگەیاندووە: “ئومێدەوارین هەرچی زووتر بە کردار، دەست بە هەنگاونان بۆ چارەسەری هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان بکرێت”.

.

عادل عەبدولمەهدی داواشیکردووە، بەیەکەوە هاوکاربن بۆ ئەوەی تواناکانی هەرێم و عێراق بخەنە ئاڕاستەیەک کە بە سوود و قازانجی هەردوولابێت بە گشتی، هەروەها خزمەتێکی شایستەی هاوڵاتییان بکرێت.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل