fbpx
Shadow Shadow

زێی بچووک دەگرێتەوە

سکاى نیوز: ئێران هەرێمى کوردستان تینوو دەکات

20:56 شه‌ممه‌ 07 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

کەناڵى سکاى نیوزى عەرەبى راپۆرتێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بە مەترسییەکانى گرتنەوەى زێى بچووک دەدات لەلایەن کۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە و کاریگەرییەکانى لەسەر هەرێمى کوردستان و دروستکردنى گرفتى کەمئاوى.

.

لە راپۆرتەکەى سکاى نیوزدا روونکراوەتەوە، گرتنەوەی ئاوی زێی بچوک لەلایەن کۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە لە وەرزی هاویندا، پارێزگای سلێمانی هەموو ساڵیک دووچاری گرفتی کەمئاوی دەکاتەوە و دەبێتە هۆکاری زیانگەیاندن بە ژینگە و ئابووری و بژێوی هاووڵاتیانى سنورەکە.

.

 

عەبدوڵلا حسێن، سەرۆکی ئەندازیارانی پڕۆژەی ئاوی قەڵادزێ، بە کەناڵەکەى وتووە :”هەموو ساڵێک لەوەرزی هاویندا دووچاری گرفتی کەمئاوی دەبینەوە، بەهۆی گرتنەوەی ئاوی زێی بچوک لەلایەن ئێرانەوە”.

.

وتیشی:” بەهۆی کەمئاوییەوە لە وەرزی هاویندا، هەوڵمانداوە لەڕێگەی درووستکردنی پەرژینی خۆڵەوە ڕێژەیەک ئاو گلبدەینەوە وعەمباری بکەین، بەڵام لەوەرزی زستاندا ئێران دەرگای بەنداوەکانی سەر ئەو زێیە دەکاتەوە ئەوەش دەبێتە هۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوەکە و ڕاماڵینی ئەو پەرژینە خۆڵانەی کە لەوەرزی هاویندا درووستى دەکەین”.

.

بەگوێرەى راپۆرتەکە، تیمە ئەندازیارییەکە پێشنیاری درووستکردنی بەنداوێکیان کردووە لە ناوچەکە، خۆشبەختانەش حکومەتی هەرێم ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر درووستکردنی بەنداوەکە.

.

عەبدوڵلا حسێن، جەختی لەوەشکردەوەتەوە، ئەو بەنداوە سوودێکی گەورەی دەبێت بۆ حکومەتی هەرێم و خەڵکی ناوچەکە بەتایبەتی لە سێکتەرەکانی کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و بەرهەمهێنانی وزە.

 

.

 

ئاوی زێى بچوک لەوڵاتی ئێرانەوە هەڵدەقۆڵێت، لە ناوچەی هەڵشۆوە دێتە سنووری هەرێمی کوردستان، بەسەرچاوەیەکی ئاوی گرنگ دادەنرێت بۆ پارێزگای سلێمانی، شادەماری دابینکردنی ئاویشە بۆ بەنداوی دوکان.

.

 

زێی بچووک، سەرچاوەیەکی سەرەکییە بۆ هەزاران دۆنم لە زەوییە کشتوکاڵیەکان و سەدان پڕۆژەی بەخێوکردنی ماسی لە ناوچەکە، گرتنەوەی ئاوەکەش لەلایەن ئێرانەوە کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر بژێوی خەڵکی ناوچەکە.

.

شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن، بەردەوامبوونی ئێران لە کەمکردنەوە و بڕینی ئاوی زێی بچوک، هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی دوو بژاردە دەکاتەوە، یان دروستکردنی بەنداوێکی ستراتیژی یاخود بەردەوامبوون لەکێشەی کەمئاوی لە وەرزی هاویندا.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل