Shadow Shadow

"120 ملیۆن یۆرۆ و ئەستێرەیەکی مەدرید لە گەریبەستەکەدایە"

سپۆرت: ڕیاڵ مەدرید گرێبەستێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی نێیمار پێشکەش کردووە

09:23 پێنج شه‌ممه‌ 08 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکرد، ڕیاڵ مەدرید بەفەرمی گرێبەستێکی پێشکەشی ئیدارەی پاریس سانجێرمان کردووە بۆ کڕینی نێیمار، کە پێدەچێت یانە پاریسیەکە قایل بکات بە دەستبەرداربوون لە ئەستێرەکەی.

.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، گرێبەستێکی بە بڕی 120 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ لۆکا مۆدریچی باشترین یاریزانی ساڵی ڕابردوو، پێشکەشی ئیدارەی پاریس سانجێرمان کردووە، بۆ گواستنەوەی نێیماری بەڕازیلی.

.

سپۆرت ئاماژەی بەوەشکردووە، گرێبەستەکەی یانەی شاهانە بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەبێت و بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هێڵی پێشەوەی یانەی ریاڵ مەدریدە، کە بەم دواییە پێرێزی سەرۆکی یانەکەی توڕە کردووە.

.

ڕۆژنامە ئیسپانییەکە باسی لەوەشکردووە، پێدەچێت گرێبەستەکەی پێرێز، بەرپرسانی پاریس ڕازی بکات، چونکە هەم باشترین یاریزانی ساڵی ڕابردوویان دەستدەکەوێت کە مۆدریچە، هەروەها لەگەڵ پارەیەکی باشدا.

.

داخستنی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان هێندەی نەماوە و پێدەچێت لە هەفتەی داهاتوودا، بەتەواوی چارەنوسی نێیمار یەکلابێتەوە.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل