fbpx
Shadow Shadow

سوپای پاسداران لە گەرووی هورمز دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگردا گرتووە

14:10 پێنج شه‌ممه‌ 18 ته‌موز 2019
article image

 

 

ناس کورد-

 

.

لە میدیاکانی ئێرانەوە سوپای پاسداران ڕایگەیاند، لە گەرووی هورمز دەستیان بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگر و سەرجەم کارمەندانی ناو کەشتییەکەدا گرتووە.

.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی تەموزی 2019 لە ڕاگەیەندراوێکدا سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاندووە، دوای زانیاری پێدانیان لەلایەن دەزگا هەواڵگرییەکانیانەوە، ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لە گەرووی هورمز  لە نزیک دوورگەی “لارک” دەستیانگرتووە بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری بیانی.

 

.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرە توانای هەڵگرتنی دوو ملیۆن لیتر سوتەمەنی هەیە، کە لەکاتی دەستبەسەرگرتنیدا یەک ملیۆن لیتر سوتەمەنی قاچاخی هەڵگرتووە.

 

.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سوپای پاسداران، لەگەڵ کەشتییەکەدا سەرجەم ئەو کەسانەشی لە کەشتییەکەدا بوون دەستیگرکراون، کە ژمارەیان 12 کەسە.

 

.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزە دەریاوانییەکانیان هەمووکات لە هەوڵدان بۆ پاراستنی بەرژەوەندی ئێران و ڕێگەنادەن بەشێوەی نایاسایی نەوت بگوازرێتەوە.

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل