fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

خۆپیشاندانەکان بە "فیتنە" ناودەبات

سوپای پاسداران: سعودیە تاوانی دۆخی عێراقی لە ئەستۆیە

12:17 چوار شه‌ممه‌ 04 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

حسێن سەلامی، فەرماندەى سوپای پاسدارانی ئێران، سعودیە و ئەمریکا بە بەرپرسیار دەزانێت لەوەى لە عێراق ڕوودەدات و خۆپیشاندانەکانیش بە “فیتنە” ناودەبات.

.

ئەمڕۆ چوارشەممە، حسێن سەلامی لە لێدوانێکیدا وتی، “ئەمڕۆ گەلی عێراق کەوتووەتە ناو فیتنەى ئەمریکی-سعودی و عێراقییەکانیش بەرگری لە ناسنامەی ئاینی و شەرەفی نیشتمانی خۆیان دەکەن.”

.

لەبارەى یەمەنەوە، سەلامی هێرشی کردە سەر سعودیە و ئیمارات و ڕایگەیاند، “ئێمە بە هەموو هێز و توانامانەوە لەدژی ئەو پیلانە دەوەستینەوە.”

.

سەلامی باسی لە دۆسیەى سوریاش کرد و وتی، “سورییەکان سیاسەتی ئەمریکی و بەریتانی و سعودییان لە وڵاتەکە شکستپێهێنا و گۆڕبەگۆڕیان کرد.”

.

لەبارەى لوبنانیشەوە، فەرماندەی سوپای پاسداران جەختیکردەوە کە “حزبوڵا دەتوانێت ڕێگربێت لە هەڕەشەی ئیسرائیل بۆسەر ئەو وڵاتە.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل