fbpx
Shadow Shadow

سوپای پاسداران: بەم نزیکانە هێرشێکی بەهێزتر ئەنجام دەدەین

11:54 پێنج شه‌ممه‌ 09 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڕەشەیەکی نوێی لە ئەمریکا كرد و رایگه‌یاند “بەم نزیکانە هێرشێکی بەهێزتر ئەنجام دەدەین”.

.

ئەمڕۆ  (پێنجشەممە)، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران  راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد “ئەو هێرشەی بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد ئەنجامماندا دەرخستەی کەمترین هێزی ئێمەبوو  و خۆمان کەمترین توانای موشەکیمان بەکارهێناوە”.

.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا سوپای پاسداران  جه‌ختی كرده‌وه‌ “بەم نزیکانە هێرشیکی گەورەتر و تۆڵەسەندنەوەیەکی بەهێزتر ئەنجام دەدەین”.

.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سوپای پاسداران له‌ كاتێكدایه‌ به‌ره‌به‌یانی رۆژی (چوارشه‌ممه‌) ئێران هێرشێكی موشه‌كی ئاراسته‌ی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد و به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكا جگه‌ له‌ زیانی مادی هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه‌.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل