Shadow Shadow

سوپای پاسداران: بەتەواوەتی ئامادەین بۆ هەموو شەڕێک

11:08 چوار شه‌ممه‌ 07 ئاب 2019
article image

ناس کورد –

فەرماندەی گشتی سوپای پاسادارانی ئێران ڕایگەیاند، هیچ وڵاتێک توانای هێرشکردنە سەر وڵاتەکەیانى نییە و “ئامادەن بۆ هەر شەڕێک کە لەدژیان ڕابگەیەندرێت”.

.

لیوا حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران بە میدیاکانى وڵاتەکەى ڕایگەیاند: “هیچ دوودڵییەکمان نییە بەرامبەر ئەو هەڕەشە سەربازییانەی لێمان دەکرێت، ئێمە بەهەموو جۆرێک ئامادەین بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی سەربازی”.

.

لیوا حسێن سەلامی ئاماژەی بەوەشکردووە: “هیچ وڵاتێک ئیرادەی ئەوەی نییە کە هێرش بکاتە سەرمان، چونکە ئێمە بە تەواوەتی لەڕوی سەربازییەوە ئامادەین”.

.

“ئێمە لەنێو خەڵکی هەناوی خەڵکی ئێرانەوە دروست بوین، کەسیش ناتوانێت لە یەک جیامان بکاتەوە و تا ئەو کاتەی لە ژیاندابین بەرگری لە یەکتر دەکەین”، حسێن سەلامی وا دەڵێت.

.

وتیشی: “سوپای پاسدارانی ئێران و سەرجەم هێزە سەربازییەکانی ئێران بەتەواوەتی پڕ چەکن و لەسەرجەم بوارەکانی سەربازیشدا پێشکەوتون، بۆیە هیچ کێشەکەیان نییە بۆ کاتی شەڕ و هەر وڵاتێک بژاردەی شەڕ هەڵبژێرێت ئەوا ئێمە ئامادەین”.

.

ئەم وتانەی فەرماندەی گشتی سوپای پاسادارانی ئێران لەکاتێکدایە کە بەهۆی ئاڵۆزی پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکاوە، چەندین جار ئەمریکا هەڕەشەی سەربازی کردووە لە ئێران.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل