Shadow Shadow

ئەمڕۆ لە شەنگال کۆبوونەوە

سوپای عێراق و هێزه‌كانی یه‌به‌شه‌ “نه‌گه‌یشتنه‌ هیچ رێككه‌وتنێك”

19:32 چوار شه‌ممه‌ 20 ئادار 2019
article image

 

 

ناس كورد_ عه‌مار میرداڤی

ئه‌مرۆ له قه‌زای شەنگال كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له‌ نێوان به‌رپرسانی سه‌ربازی و ئیداری قەزاکە ئەنجامدرا و بەوتەی بەشداربوویەکی کۆبوونەوەکە، سوپای عێراق و یەبەشە نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێککەوتنێک.

فاخر خه‌له‌ف شنگالی لە وەک پیاوێكی ئایینی قه‌زایه‌كه‌ ئه‌مرۆ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ كردووه‌، به‌ ناس كورد ڕاگه‌یاند، لە کۆبوونەوەکەدا به‌رپرسانی سه‌ربازی پارێزگای نه‌ینه‌وا و فه‌رمانده‌ سەربازییەکانی قه‌زای شەنگال و هێزه‌كانی یه‌به‌شە بەشدارییان تێدا کرد.

 

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد لە ‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ رێككه‌وتنێك كرا له‌نێوان سوپای عیراق و یه‌به‌شه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئاڵۆزی لە ناوچەکدا ڕوونەدات، بەڵام دواجار نەگەیشتنە هیچ ڕێککەوتنێک.

 

ئەو کەسایەتییە ئاینییە نەشیشاردەوە کە له ‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی ده‌ركردنی هێزه‌كانی یه‌به‌شه‌ له‌ شەنگال باس كراوه‌، “به‌شێك له‌ ئاماده‌بووان له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی هێزه‌كانی یه‌به‌شه‌ بوون و به‌شێكی دیکە دژی وەستانەوە.” ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد لایەنەکان جەختیانکردوەتەوە لە بەردەوامم کۆبوونەوەکان تا چارەسەرێک بۆ ئەو دۆخە بدۆزنەوە.

هاوکات حه‌یده‌ر شه‌شو فه‌رمانده‌ی پاراستنی ئێزیدخان سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ لەبارەی کۆبوونەوەکەوە به‌ ناس كورد ڕاگه‌یاند: “ئێمه‌ بایكۆتی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌مان كرد چونكه‌ ده‌زانین هیچ ئه‌نجامێك نابێت، ده‌یان كۆبوونه‌وه‌كراون به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه‌، ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی شنگال و دۆخی ناوچه‌كه‌دا نیه” .

شەشۆ باسی لەوەش کرد کە مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی یه‌به‌شه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی قه‌زای شەنگالدا نیه،‌ “گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان سوپای عیراق و هێزه‌كانی یه‌به‌شه‌ لەسه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌روازی نێوان رۆژئاوای كوردستان و شەنگاله‌ كه‌ زیاتر مه‌به‌ستێكی بارزگانیان هه‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ریش دا به‌غدا رێگه‌ ناده‌ت ئه‌و ده‌روازەیه‌ بكرێته‌وه‌”.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل