Shadow Shadow

سوپای سوریا کاروانێکی سەربازی تورکیای بۆردومانکرد

15:30 دوو شه‌ممه‌ 19 ئاب 2019
article image

ناس کورد

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سوریا، کاروانێکی سوپای تورکیای کردە ئامانج کە بەرەو شارۆچکەی مۆرک لە ناوچەکانی پاریزگای حەما بەڕێوەبوون.

.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 19ی ئابی 2019، کاروانێکی سوپای تورکیا کە پێکهاتوو لە 25  تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای سوریاوە بۆردومان کران.

.

بەپێی بەشێک لە میدیاکانی سوریا، “ئەو کاروانە بۆ پشتیوانی گروپە چەکدارەکانی سەربە دەوڵەتی تورکیا ڕەوانەی ناوچەکە کراون کە بەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی مۆرک ڕووبەڕووی هێزەکانی ڕژێمی سوریا بوونەتەوە”.

.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر ژمارەی کوژرا و بریندارانی سوپای تورکیا بڵاونەکراوەتەوە.

.

هەروەها سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دەرەوەی سوریا وتویەتی “تورکیا دەیەوێت یارمەتی هێزە چەکدارە تیرۆرستییەکانی ئیدلب و خان شەیخون بدات”.

.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئێوارەی دوێنێ یەک‌شەممە سوپای سوریا دوای پێنج ساڵ، رۆژئاوا و باکوری رۆژئاوای شارۆچکەی خان شەیخونی پارێزگای ئیدلبی کۆنترۆڵ کردەوە.

.

هەروەها ئەمڕۆ ئاژانسی فەرمی سوریا “سانا”، لەسەر زاری بەرپرسانی سوریاوە ڕایگەیاندوە: “ده‌ستوه‌ردانی توركیا لە سوریا به‌توندی شەرمەزار‌ ده‌كه‌ین، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ئەنجامەکەی له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرن”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل