fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"نزیکە سوریا و تورکیا پێکدابدەن"

سوپای سوریا شارۆچكەیەكی دیکەی كۆنتڕۆڵکرد و توركیاش هەڕەشە دەکات

18:04 سێ شه‌ممه‌ 28 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

سوپای سوریا بەردەوامە لە پێشڕەویەكانی لە ناوچەی ئیدلب و  شارۆچكەی معەرەت نوعمانی لە باشوری ئەو ناوچەیە كۆنترۆڵ كردوە، توركیاش هەڕەشەی وەڵامدانەوە دەكات ئەگەر مەترسییان لەسەر دروست بكەن.

،

سەرچاوەكانی هەواڵ لە سوریا بڵاویانكردوەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 28ی کانونی دووەمی 2020، سوپای سوریا پێشكەوتنێكی مەیدانی گەورەی لە باشوری ناوچەی ئیدلب كردوەو بەتەواوەتی كۆنترۆڵی شارۆچكەی معەرەت نوعمانی كردوە، ئەوەش دوای ئەوەی پێشتر چەند ناوچەیەكی دیکەی لە باشوری ئیدلب كۆنترۆڵ كردبوو.

،

رونیشكراوەتەوە، شارۆچكەی معەرەت نوعمان گەورەترین ناوچەی گروپە چەكداریەكانی (دەستەی ئازادكردنی شام) بووە و لەو ناوچانەدا 12 خاڵی چاودێری سوپای توركیای تێدایە.

،

لای خۆشیەوە وەزارەتی بەرگری توركیا لە ڕاگەیەندراوەکە بڵاویكردەوە، سەرەڕای ئەوەی رۆژی 12ی ئەم مانگە تەقەكردن ڕاگیراوە، بەڵام رژێمی سوریا بەردەوامە لەپێشڕەویەكانی و كوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی و بڵاوكردنەوەی ترس و تۆقاندن، ئەوەش لەوەرزی زستاندایە و مەترسی كارەساتی مرۆیی لێدەكەوێتەوە.

،

وەزارەتی بەرگری توركیا ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر هەوڵێك بۆ هەڕەشە دروستكردن لەسەر خاڵەكانی چاودێری توركیا كە بەپێی رێكەوتنی (ئەستانا و سوتشی) دانراون، بەبێ‌ دودڵی وەڵام دەدرێتەوە ئەوەش لەچوارچێوەی بەرگریكردن لە خۆیان و مافەکانیان.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل