fbpx
Shadow Shadow

سوپای تورکیا و ئەمریکا لە ناوچەی ئارام یەکەم دەورییەی هاوبەشیان ئەنجامدا

11:30 یه‌ك شه‌ممه‌ 08 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد

پاش ڕێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا لە سەر دروستکردنی ناوچەی ئارام لە باکووری سوریا، یەکەم دەورییەی هاوبەشیان لە ناوچەی ئارام ئەنجامدا.

.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی ئەیلوولی 2019، هێزێکی هاوبەشی سوپای تورکیا و ئەمریکا، لە ناوچەی تەل ئەبیەز لە باکووری سووریا دەورییەکی هاوبەشیان ئەنجامداوە.

.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەرکە هاوبەشەکە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە ناوچەکانی “حەشیشە و نص” لە خۆرهەڵاتی ناوچەی “تەل ئەبیەز” بەردەوام بووە، دوای کۆتایی ئەرکەکەش سەربازەکانی سوپای تورکیا گەڕاونەتەوە سەربازگەکانی خۆیان لە ناو خاکی تورکیا.

.

هاوکات وەزارتی بەرگریی تورکیا  ڕایگەیاند، ئەم هەماهەنگییەی نێوان تورکیا وئەمریکا لە ئاکامی ئەو ڕێککەوتنەیە کە پێش ماوەیەک هەردوولا لەسەری ڕێککەوتون، کە تێیدا سەنتەرێکی هەماهەنگی بۆ ئۆپڕاسیۆنە سەربازییە هاوبەشەکانی نێوانیان  لە ناوچەی ئارام دروستدەکرێت.

.

ئەمە لە کاتێکدایە خولوسی ئاکار ، وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاندبوو کە تورکیا و ئەمریکا لە 8ى ئەیلول دەستدەکەن بە ئەنجامدانی ئەرکی سەربازی هاوبەش.

.

هاوکات دوێنێ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا جارێکی تر جەختی لەوەکردەوە، هێزەکانی یەپەگە لە ڕۆژهەڵاتی فورات دەردەکەن.

 

سوپای تورکیا و ئەمریکا لە ناوچەی ئارام یەکەم دەورییەی هاوبەشیان ئەنجامدا سوپای تورکیا و ئەمریکا لە ناوچەی ئارام یەکەم دەورییەی هاوبەشیان ئەنجامدا سوپای تورکیا و ئەمریکا لە ناوچەی ئارام یەکەم دەورییەی هاوبەشیان ئەنجامدا سوپای تورکیا و ئەمریکا لە ناوچەی ئارام یەکەم دەورییەی هاوبەشیان ئەنجامدا

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل