fbpx
Shadow Shadow

سوپاى پاسداران: هەوڵێکی تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانیمان پوچەڵ کردەوە

15:12 پێنج شه‌ممه‌ 03 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سوپای پاسدارانی ئێران ئاشکرایکردووە، هەوڵێکی تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی، بەرپرسی فەیلەقی قودسیان پووچەڵکردووەتەوە.

,

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3ی تشرینی یەکەمی 2019، حسێن تائیب، سەرۆکی دەزگای هەوڵگری سوپای پاسدارانی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕایگەیاندووە: “لە سێ هەفتەی ڕابردوودا سوپای پاسدارانی ئێران هەوڵێکی تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی لە شاری کرمانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئێران پوچەڵکردووەتەوە”.

,

حسێن تائیب ئاماژەی بەوەشداوە: “پیلانەکە نەخشە بۆ داڕێژراو بوە لەلایەن دەزگای هەواڵگری عەرەبى و ئیسرائیلییەکانەوە و ئامانج لێی تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی بوە، بەڵام دوای ئاشکراکردنی پلانەکە و پوچەڵکردنەوەی، گروپەکە دەستگیرکراون”.

,

تائیب دەربارەی وردەکاری پلانەکە باسی لەوە کردووە، ئەو گروپە ویستویانە تیرۆرکردنەکە ئەنجامبدەن، شوێنێکیان لەنزیک مزگەوتێکی حوسەینییەی نزیک ماڵی باوکی قاسم سولەیمانی کڕیوە و تونێلێکیان دروست کردووە بۆ ژێر مزگەوتەکە و 350 بۆ 500 کیلۆگرام مادەی تەقینەوەیان لە تونێلی ژێر حوسەینییەکەدا داناوە”.

,

سەرۆکی دەزگای هەوڵگری سوپای پاسدارانی ئێران ئەوەشی وتوە: “گروپەکە ویستویانە لەو کاتەدا قاسم سولەیمانی تیرۆربکەن کە سەردانی حوسەینیەکە دەکات بۆ بەشداری لە مەراسیمەکانی عاشورادا”.

,

گروپەکە دەستگیر کراون دانیان بەوەدا ناوە کە ویستوویانە قاسم سولەیمانی تیرۆر بکەن لە رۆژی نۆیەم یاخود دەیەمی مانگی موحەرەمدا، وەک بەرپرسە ئێرانییەکە ئاشکراى کردووە.

,

قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانە و ناوی خۆی و فەیلەق و سوپاکەی خراوەتە لیستی تیرۆری ئەمریکاوە، فەرماندەیی ناڕاستەوخۆی هێزەکانی نزیک لە ئێران دەکات لە دەرەوەی ئێران لە هەریەکە لە وڵاتەکانی لوبنان و سوریا و عێراق، بەهۆی کاریگەری زۆریشی چەندین جار هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە لەلایەن دەزگا هەواڵگرییەکانی وڵاتانی ناوچەکەوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل