Shadow Shadow

سوپاى پاسداران: هێزى ده‌ریایى به‌ریتانیا نه‌یتوانی به‌رگرى له‌كه‌شتیه‌كه‌یان بكه‌ن

10:19 یه‌ك شه‌ممه‌ 21 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

وتەبێژی سوپاى پاسدارانى ئێران ڕایگەیاند، لە کاتی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى كه‌شتیه‌ بەریتانیەکە  هێزی دەریایی ئەو وڵاتە لە ناوچەکە بوون بەڵام نەیانتوانیوە ڕێگری لە کۆنتڕۆڵکردنی بکەن.

.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕه‌مه‌زان شه‌ریف، وته‌بێژى سوپاى پاسدارانى ئێران ئاشكراى كرد، ئه‌و كه‌شتیه‌ به‌ریتانیه‌ى كه‌ له‌گه‌رووى هورمز له‌لایه‌ن سوپاوە ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌، هێزى ده‌ریایى به‌ریتانی  له‌گه‌ڵدا بووه‌ و سه‌ره‌تا ویستویانه‌ به‌رگرى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كه‌شتیه‌كه‌یان نه‌كه‌وێته‌ ده‌ست سوپاى پاسداران به‌ڵام شكستیان هێناوه‌.

.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، دوو هیلیكۆپته‌رى به‌ریتانی به‌ئاسماندا فڕیوون بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگرى له‌سوپاى پاسداران بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ربازه‌كانیان به‌خێرایى پڕۆسه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌ و كه‌شتیه‌ به‌ریتانیه‌كه‌ به‌كارمه‌نده‌كانیه‌وه‌ كه‌وتوه‌ته‌ ده‌ست هێزه‌كانى سوپاى پاسداران.

.

وته‌بێژه‌كه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران، جه‌ختیشى كردووه‌ته‌وه‌ ئه‌و كه‌شتیه‌ نه‌وتهه‌ڵگره‌ى به‌ریتانیا یاساى ده‌ریاى پێشیل كردووه‌ بۆیه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌.

.

هاوکات دوێنێ شەممە 20ی تەمموزی 2019، سوپای پاسداران دیمەنی ساتی کۆنتڕۆڵکردنی کەشتیە بەریتانیەکەی بڵاوکردەوە.

.

لەگەڵ ئەوەشدا، عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا ڕایگەیاند دەستبەسەرکردنی کەشتیە بەریتانیەکە لە وەڵامی “دزینی کەشتیەکەی” ئێران بووە لە جەبەل تارێق.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل